رادیۆی دەنگ- زریان محەمەد
جوتیارانى گه‌رمیان له ئێستادا پشت به سیسته‌مى ئاوپرژێنه كه به (موره‌شه) ناسراوه ده‌به‌ستن بۆ به‌رهه‌مى كشتو‌كاڵى، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن: سودى زۆریان لێبینیوه، كشتو‌كاڵى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: رێژه‌كه ساڵ دواى ساڵ زیاتر ده‌بێت.
خه‌میس عه‌لى ئه‌حمه‌د، پیشه‌ى جوتیارییه و دانیشتوى شارەدێی گرده‌گۆزینه‌ى سه‌ر به قه‌زاى كه‌لارە، ده‌ڵێت: بۆماوه‌ى ٤ ساڵه زه‌وییه‌كانم كردوه به سیسته‌مى موره‌شه كه له سه‌ر روبه‌رى ١٥٤ دۆنمه، كه ساڵانه بڕێكى باش به‌رهه‌مى گه‌نمى له‌سه‌ر ده‌كه‌م و به‌رهه‌مى باشیشى هه‌یه.
وتیشى: هۆكارى دانانى موره‌شه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه زه‌وییه‌كانى ئێمه ده‌یمه و ناوچه‌كه‌ش ساڵانه گرفتى بارانبارینمان هه‌یه، بۆیه ناچاربوین بیر بكه‌نین و ئه‌م سیسته‌مه دابنێین.
ئه‌و جوتیاره باسى له‌وه‌شكرد: ئه‌م سیسته‌مه سودى زۆرمان لێبینیوه و رێژه‌یه‌كى زۆرى جوتیاریش په‌ناى بردوه‌ته به‌رى و زه‌وییه‌كانیان كردوه به موره‌شه.
سیستەمی مورەشە، بریتییە لە ئاودانی زەوییە کشتوکاڵییەکان بە ئاوی سەرزەوی یان ژێرزەوی لەرێگەی ژمارەیەک ئاوپرژێنەوە کە لەناو کێڵگەکاندا دادەنرێن.
حەسەن فەتاح، دانیشتوی گوندی سەیدەی سەر بە ناحیەی سەرقەڵایە، لەبارەی دانانی سیستەمی مورەشە لە زەوییە کشتوکاڵیەکەیدا دەڵێت: بۆ ماوەی ٣ ساڵە ئەو سیستەمەم داناوە لەسەر روبەری ٢٠ دۆنم زەوی و پشت بە سەرچاوی ئاوی ژێرزەوی دەبەستم بۆی، راستە خەرجیەکی زۆرم لەسەر کردوە، بەڵام سودی زۆرم لێ بینیوە.
وتیشی: هۆکاری دانانی ئەم سیستەمە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە ناوچەی گەرمیان ساڵانە مەترسی وشکەساڵی لەسەرە، بۆئەوەی بتوانم زەویەکەم بکەم بە بەرهەمی دانەوێڵە بەتایبەت گەنم، پشتم بەو سیستەمە بەستوە.
جەختی لەوەشکردەوە: نەک تەنها لە وەرزی بارانبارین و کەمی رێژەی باران لە ناوچەکە پشتی پێ دەبەستم، بەڵکو لە وەرزەکانی تریش دەتوانم بەرهەمم هەبێت لەسەر زەوییەکەم بۆ نمونە ئەمساڵ بەرهەمی لۆبیە و کونجی و تورم هەبوە.
خاوه‌نى نوسینگه‌یه‌كى كشتو‌كاڵى له كه‌لار پشتڕاستى ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه رێژه‌یه‌كى زۆرى جوتیار پشت به سیسته‌مى موره‌شه ده‌به‌ستن و سه‌ردان ده‌كه‌ن بۆ كڕینى پێداویستیه‌كانی تایبه‌ت به‌و سیسته‌مه.
عیسا فه‌تحوڵڵا، خاوه‌نى نوسینگه‌ى كشتو‌كاڵى عیسا له كه‌لار، وتى: به رێژه‌یه‌كى زۆرى جوتیار سه‌ردانمان ده‌كه‌ن بۆ كڕینى پێداویستى سیسته‌مى موره‌شه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: رۆژ دواى رۆژ رێژه‌كه زیاد ده‌كات، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن جوتیارانى ناوچه‌كانى دێبنه و سه‌یده و زینانه و ده‌وره و سه‌وزبڵاخ و قۆره‌تو.
به‌پێى ئامارێكى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان، نزیكه‌ى ٨ هه‌زار دۆنم زه‌وى له سنورى گه‌رمیان كراون به سیسته‌مى موره‌شه.
ئیسماعیل محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى به‌شى خزمه‌تگوزاریی كشتو‌كاڵى له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان، بۆ رادیۆی دەنگ باسی له‌وه کرد: له ئێستادا ژمارەیە‌كى زۆری جوتیاران پشت به سیسته‌مى موره‌شه ده‌به‌ستن و روژ دواى رۆژ رێژه‌كه‌ش زیاتر ده‌بێت، چونكه سودى بۆ جوتیار هه‌یه به جۆرێك ئاو كه‌م به‌كارده‌هێنێت و گیای زیانبەخش و ده‌غڵ له نێو زه‌وییه‌كه‌ى كەمتر دروست ئه‌بێت.
باسى له‌وه‌شكرد: له سنورى گه‌رمیان بۆ سیسته‌مى موره‌شه پشت به ٢ سه‌رچاوه‌ى ئاو ده‌به‌سترێت ئه‌ویش ئاوى سه‌رزه‌وى و ئاوى ژێرزه‌وییه.
ده‌شڵێت: ئامارى وردمان به‌رده‌ست نیه كه رێژه‌كه چه‌نده به‌ڵام به‌پێى خەمڵاندنی خۆمان له سنوره‌كه نزیكه‌ى ٢ هەزار و ٩٠٠ دۆنم زه‌وى كراوه به موره‌شه پشت به روبارى سیروان ده‌به‌ستێت، هاوكات ٤ هه‌زار و ٩٠٠ دۆنم كراوه به موره‌شه له سنوره‌كه پشت به ئاوی ژێرزەوی ده‌به‌ستێت.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى رێژه‌ى ئه‌و جوتیارانه چه‌نده كه پشت به سیسته‌مى موره‌شه ده‌به‌ستن، به‌ڕێوبه‌رى به‌شى خزمه‌تگوزارى كشتو‌كاڵى له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ش ئامارمان به‌رده‌ست نیه، به‌ڵام به‌پێى خەمڵاندنی خۆمان نزیكه‌ى هه‌زار جوتیار ده‌بێت.