دەنگ نێت
پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی ماسی لە گەرمیان توشی زیان بون بەهۆی جۆرێک لەنەخۆشی ڤایرۆسیەوە، خاوەنی پڕۆژەیەکی ماسیش لەکەلار دەڵێت: زیانێکی زۆرمان پێ گەشتوە و کەسی وامان هەبوە بەهۆی زیانەوە وازیهێناوە لە پڕۆژەکەی.
خەسرەو عەبدولکەریم، خاوەنی پرۆژەی ماسی میران لە گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: هۆکاری ئەم نەخۆشیە دەگەڕێتەوە بۆ ئاوەکە، چونکە ئەم زێرابەی کەلار و گردەگۆزینە و دەربەندیخان گرفتی زۆر بۆ پڕۆژی ماسیەکان دروستکردوە و جاری وا هەبوە پازدە رۆژ ئاومان نەکردوەتە حەوزەکان بەهۆی پیسی ئاوەکەوە.
دەشڵێت: خاوەن پڕۆژەی وامان هەبوە بەهۆی زۆری ئەو نەخۆشییەی توشی پرۆژەکەی بوە، وازی لەکارەکە هێناوە.
باسی لەوەشکرد: حکومەت هیچی بۆ نەکردوین و چەندین بەڵێنیان پێداوین، بەڵام جێبەجێیان نەکردوە بەبیانوی جۆراوجۆر.