شارەوانی کەلار: هەر زیندانێکی سیاسی بیەوێت زەویەکەی بکاتە خانو دەتوانێت سەردانمان بکات

2024/10/28 - 07:25 | 944 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
بۆماوه‌ى زیاتر له‌ دوساڵه‌ ژماره‌ى زه‌وی به‌شێوه‌ى هه‌وایی دراوه‌ به‌كه‌سوكارى زیندانیانى سیاسى له‌ كه‌لار، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا سودمه‌ند نه‌بون، سه‌رۆكى شاره‌وانى قه‌زاى كه‌لاریش ده‌ڵێت: زه‌وییه‌كان ئاماده‌یه‌ سه‌رقاڵى جیاكردنه‌وه‌ى بلۆكه‌كانیان.
 
ئه‌كره‌م ساڵح، ‌سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: له‌ ئێستادا هه‌مو باخه‌كان كه‌ به‌ زیاده‌ره‌وى دروستكرابون لابراون و سه‌رقاڵى جیاكردنه‌وه‌ى بلۆكه‌كانین بۆ كۆڵانەکان.
 
ده‌شڵێت: هه‌ر كه‌س بیه‌وێت ئێستا ده‌توانێت له‌سه‌ر زه‌ویه‌كه‌ى خۆى خانو دروست بكات و نه‌خشه‌ش دابه‌زێنراوه‌ته‌ سه‌ر زه‌ویه‌كه‌.
 
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت بزانێت زه‌ویه‌كه‌ى له‌ كوێدایه،‌ ئه‌وه‌ ده‌توانێت سه‌ردانمان بكات زانیارى ته‌واوى پێده‌درێت.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,269,022     ژمارەی میوان 873