رادیۆی ده‌نگ- زریان محه‌مه‌د
چالاكوانێكى ژینگه له گه‌رمیان ده‌ڵێت: كاندیده‌كانى ئه‌م خوله‌ى هه‌ڵبژاردنى پارله‌مانى كوردستان هیچ خه‌مى پرسی ژینگه‌یان نیه، به‌ڕێوبه‌رى رێكخراوێكى ژینگه‌یش ده‌ڵێت: كاندیده‌كان باسی بابه‌تى دیكه ده‌كه‌ن و به‌لای پرسی ژینگه‌دا ناچن، به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى گه‌رمیانیش جه‌خت له‌م رایه ده‌كاته‌وه.
بڕیاره 20ـى ئه‌م مانگه، هه‌ڵبژاردنى خولی شه‌شه‌مى پارله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، له ئێستاشه‌وه كاندیدی پارت و لیست و هاوپه‌یمانێتیه‌كان بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنیان ده‌ستپێكردوه و به‌رنامه‌ی خۆیان له‌باره‌ى پرسه جیاوازه‌كان و روانگه‌یان بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا، ده‌خه‌نه‌ڕو.
ئه‌و به‌رنامه و دیدگایانه‌ى كاندیده‌كانى گه‌رمیان بۆ هاوڵاتیان خستویانه‌ته‌ته‌ڕو، پرسی ژینگه‌ى تێدا ونه و به‌ده‌گمه‌ن باسى لێوه‌كراوه.
به‌پێى به‌دواداچونێكى رادیۆى ده‌نگ كه 10 له كاندیدانى گه‌رمیانى له 5 لیستی جیاوازى هه‌ڵبژاردنی به‌نمونه وه‌رگرتوه، هیچ یه‌كێكیان له بانگه‌شه‌كانیاندا باسى پرسی ژینگه‌یان نه‌كردوه و پرۆژه‌ى تایبه‌ت به چاككردنى ژینگه‌یان نییه.
ئه‌م زانیارییه، چالاكوانێكیش جه‌ختى لێده‌كاته‌وه.
ئه‌یاد محه‌مه‌د، بۆ رادیۆى ده‌نگ ده‌ڵێت: تاوه‌كو ئێستا به‌رچاوم نه‌كه‌وتوه هیچ یه‌كێك له كاندیده‌كانى سنورى گه‌رمیان له بانگه‌شه‌كانیاندا باسیان له پرۆژه‌یه‌كى ژینگه‌یی كردبێت، هۆكارى ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناهۆشیارى تاكى ئێمه به كاندیده‌كانیشه‌وه له‌باره‌ى گرنگی پرسی ژینگه.
زیاتر وتى: كاندیده‌كانى ئێمه هۆشیارییان نیه كه ژینگه چیه و سودى چیه، نه‌ك له‌سه‌ر پرسى ژینگه، به‌ڵكو هیچ پرۆژه‌یه‌كى دیكه‌یان نه‌خستوه‌ته‌ڕو كه له به‌رژه‌وه‌ندى و سودى گشتى بێت، ئه‌وه‌ى هه‌یه ته‌نها به‌ڵێن دانه.
له‌م خوله‌ى هه‌ڵبژاردنى پارله‌مانى كوردستان له گه‌رمیان، 50 كاندید له سه‌رجه‌م لیست و لایه‌نه‌كاندا هه‌یه، ئه‌گه‌رچی گه‌رمیان بازنه‌ى هه‌ڵبژاردنى تایبه‌ت به خۆی نییه و به‌شێكه له بازنه‌ى پارێزگاى سلێمانى.
به وته‌ى سه‌رۆكى رێكخراوێكى ژینگه‌یی، له بری ژینگه، كاندیده‌كان گرنگییان به پرسی دیكه داوه، ئه‌گه‌رچی ژینگه گرنگییه‌كه‌ى زیاتره له زۆر پرسی تر.
ئازاد ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى رێكخراوى ژینگه‌پارێزان له گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له سنورى گه‌رمیان كاندیدان به جیاوازییانه‌وه، هیچ یه‌كێكیان به رونى باسیان له ژینگه و گرنگى پرسی ژینگه نه‌كردوه، له كاتێكدا كۆمه‌ڵێك پرس و بابه‌تى دیكه‌یان وروژاندوه وه‌ك دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى و موچه و..هتد، كه‌چى هیچ یه‌كێكیان به‌لاى باسی ژینگه‌دا نه‌ڕۆشتون و له كارنامه‌یاندا نه‌بوه به پرسێكى گرنگ.
باس له‌وه‌ش ده‌كات: ئه‌وه‌شى وترابێت ته‌نها قسه بوه، نه‌ك ئه‌جێندا و به‌رنامه‌یه‌كى تۆكمه و ئاماده‌كراوی له پشته‌وه بێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له داهاتودا كارى له‌سه‌ر بكه‌ن.
ئه‌م بۆچونه، به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى گه‌رمیانیش جه‌ختى لێده‌كاته‌وه.
د. دوره‌ید سه‌لیم، بۆ رادیۆى ده‌نگ ده‌ڵێت: له ماوه‌كانى رابردو و له ئێستاشدا هیچ كاندید و پارله‌مانتارێكمان نه‌بینیوه پرۆژه‌یه‌كى گرنگى ژینگه‌ییان هه‌بێت یان له‌پارله‌مان تێیانپه‌ڕاندبێت، له كاتێكدا له هه‌مو جیهاندا پرسى ژینگه بوه به پرسێكى گرنگ و پێوه‌ى سه‌رقاڵن و زۆرترین كێشه‌كانیش كه روبه‌ڕویان بوه‌ته‌وه بابه‌تى ژینگه‌یی بوه.