دهنگ نێت
بەپێی ئامارێک، له شەش مانگی ئەمساڵ ۲۰٦ روداوى هاتوچۆ تۆماركراون كه كهمتره له چاوساڵی پار، بەڵام ئاماری قوربانییهكان بهپێچەوه زیادیانكردوه.
سامان عەلی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لە ساڵی پاردا روداوەکانی هاتوچۆ زیاتربون لە ئەمساڵ، بەڵام بەداخەوە بریندار و گیانلەدەستدان بۆ ئەمساڵ زیاترە.
ئەوەشیخستەڕو: پارساڵ ۲۲۰ روداو رویانداوە و ۲۹۷ بریندار و ۱۷ گیانلەدەستدان هەبوە، ئەمەش بەراورد بە شەش مانگی ئەمساڵ روداوەکان کەمیکردوە بۆ ۲۰٦ روداو، بەڵام ژمارەی برینداران زیادیکردوە بۆ ۳٥٨ بریندار و ۳٤ کەسیش گیانیان لهدهستداوه.