حاڵه‌تێكى دیكه‌ى نه‌خۆشى كۆلێرا له‌ گه‌رمیان تۆماركرا

2024/09/12 - 01:44 | 1122 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
حاڵه‌تێكى دیكه‌ى نه‌خۆشى كۆلێرا له‌ گه‌رمیان تۆماركراوه‌، به‌ڕێوبه‌رى خۆپاراستنى ته‌ندروستى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: دۆخى ته‌ندروستى توشبوەکە جێگیره‌.
 
كامه‌ران محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى خۆپاراستنى ته‌ندروستى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: حاڵه‌تێكى دیكه‌ى نه‌خۆشى كۆلێرا له‌ گه‌رمیان تۆماركراوه‌ و دۆخى ته‌ندروستى جێگیره‌ و هیچ كێشه‌یه‌كى نیه‌.
 
وتیشى: تاوه‌كو ئێستا 3 حاڵه‌تى نه‌خۆشیه‌كه‌ له‌ سنوره‌كه‌ تۆماركراوه‌.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,091,751     ژمارەی میوان 1230