تەندروستی گەرمیان: سەوزەی سنورەکە پاکە و مەترسیی نییە
2024/08/17 - 07:56
|
140
جار بینراوە
دەنگ نێت
لێپرسراوێکی تەندروستی گەرمیان ئاشکرای دەکات پشکنینیان بۆ کێڵگەکانی سەوزەی سنورەکە ئەنجامداوە و دەرکەوتوە تەندروست و بێمەترسیین.
تۆفیق محەمەد، لێپرسراوی هۆبەی چاودێریی تەندروستی لە بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: لە مانگی رابردوەوە بە چڕی سەردان و چاودێری سەرجەم کێڵگەکانی سەوزە دەکەین و پشکنینمان بۆ ھەمویان کردوە، دەرکەوتوە بە ئاوی ناعور ئاو دەدرێن و بێ مەترسین.
دەشڵێت: سەوزەی سنورەکە لەروی تەندروستییەوە گرفتی نییە و بێمەترسیە، بەتایبەتی مەترسی بڵاوبونەوەی کۆلێرا.
|