ئەو گوژمەیەی بۆ کۆڕنیشەکەی کفری دانرابو کەمکرایەوە

2024/07/31 - 08:25 | 298 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
ئەو پرۆژە گەشتیاریەی بڕیارە لە قەزای کفری دروست بکرێت کە کۆرنیشێکی تێدایە، جارێ دەستنەکراوە بەکارکردن تێیدا، بەڕێوبەری گەشتوگوزاری گەرمیانیش دەڵێت: پارەکەی کەمکراوەتەوە و رەزامەندی خەرجکردنیشی هاتوەتەوە.
 
لەسەروبەندی مانگرتنەکەی هاوڵاتیانی قەزای کفری، وەزیری دارایی سەردانی ئەو قەزایەی کرد و پێی راگەیاندن هەر پرۆژەیەک لە دەسەڵاتی ئەواندا بێت و گوژمەکەی لە ٥۰۰ ملیۆن دینار کەمتر بێت، بۆیان جێبەجێ دەکات، بۆیە پێشنیاری پرۆژەیەکی گەشتیاری کراوە لەسەر بەنداوی باوەشاسوار و پێکدێت لە کۆرنیشێک (شۆستەیەک لەسەر ئاوی بەنداوەکە) و سەوزایی و کەپر و ریستورانت و کۆفی شۆپ و قاوەخانە.
 
هێرش فەیزوڵڵا، بەڕێوبەری گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: رەزامەندیی خەرجکردنی پارەکەی هاتوەتەوە، بەڵام هەندێکیان لێ کەم کردەوە، بەشێوەیەک لە ٥۰۰ ملیۆنەوە کراوە بە ٤۲٦ ملیۆن دینار، سەرباری ئەوەش کێشەمان نییە و هەوڵدەدەین لەگەڵ قایمقامیەتی کفری پارەی تری بۆ زیاد بکەین.
 
وتیشی: پرۆژەکە دەبێت بە پرۆسەی تەندەرین تێپەڕبێت، پرۆسەکەش لە دەسەڵاتی ئیدارەی گەرمیانە، لە ئێستادا چاوەڕێی ئەوەین رابگەیەنرێت و لەلایەن بەڵێندەرەوە وەربگیرێت و دەستپێبکات
 



Dengnet.net - 2025
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 3,049,640     ژمارەی میوان 1200