دەنگ نێت
دوای تێپەڕینی ١٢ کاتژمێر بەسەر روداوی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلی بەرپرسی لقی گەرمیانی پارتی، تائێستا هیچ ئۆرگانێکی ئەو حزبە لەسەر ئاستی باڵا، لێدوان و راگەیەنراویان نەبوە.
سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دوشه‌مه، له كاتژمێر نۆ و نیوی به‌یانى، له گه‌ڕه‌كى شه‌هیدانى قه‌زاى كه‌لار، ئۆتۆمبیلی ئه‌كره‌م ساڵح- به‌رپرسی لقی 22ـى گه‌رمیانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، له‌وكاته‌دا كه خۆی له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كه بوه و ویستویه‌تى بچێته سه‌ر كار، ته‌قیه‌وه. روداوه‌كه‌دا جگه له سوتانى ئۆتۆمبیله‌كه، زیانی گیانیی لێنه‌كه‌وته‌وه.
لەدوای ئەو روداوەوە تائێستا کە دەکاتە زیاتر لە (١٢) کاتژمێر، ئۆرگانە فەرمییەکانی پارتی لەسەر ئاستی باڵا چ مەکتەبی سیاسی یان کۆمیتەی ناوەندیی و یاخود ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک/ گەرمیان، راگەیەنراو و لێدوانیان لەبارەی روداوەکەوە نەبوە.
هاوکات ماڵپەڕی فەرمیی پارتی، تەنها بە
هەواڵێک ئاماژەی بە روداوەکە داوە و ئەویش تەرخانی کردوە بۆ روماڵی کۆنگرەی رۆژنامەوانیی بەرپرسی لقی گەرمیان.