ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
بەڕێوبەرایەتی کارەبای دیالە: ١٠٠ مێگاوات کارەبای دیکەمان لە هەرێمەوە پێگەیشت

2024/07/04 - 12:58 | 221 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
بەڕێوبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای دیالە تەواوبونی قۆناغی دوەمی پرۆژەی گەیاندنی کارەبای لە هەرێمەوە راگەیاند کە دەبێتەهۆی زیادبونی ١٠٠ مێگاوات کارەبای دیکە بۆ پارێزگاکە.
 
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوبەرایەتییەکە، پرۆژەکە خۆی لە بونیادنانی هێڵێکی گواستنەوەی کارەبای ٣٣ کەی ڤی بە درێژایی ٢٢ کیلۆمەتر دەبینێتەوە، لە جێگەی هێڵی ١٣٢ کەی ڤی کەلار- خانەقین.
 
ئاماژەی بەوەشکردوە پرۆژەکە جگە لەوەی دەبێتە هۆی زیادکردنی ١٠٠ مێگاوات کارەبا بۆ پارێزگاکە، هاوکات دۆخی کارەبا و بەردەوامبونی و جێگیریی ڤۆڵتییەی کارەبای پارێزگاکەش باشتر دەکات.
 
پرۆژەی گەیاندنی کارەبا لە گەرمیانەوە بە دیالە، پرۆژەیەکە لەنێوان کۆمپانیای تۆرۆس ئارم کە سەر بە گروپی کۆمپانیاکانی قەیوانە، لەگەڵ حکومەتی عێراقی، کە کۆمپانیاکە لە رێگەی هێڵی کارەبای نیشتمانییەوە بڕی ٢٤٠ مێگاوات کارەبا دەفرۆشێت بە حکومەتی عێراقی کە کارەباکە لە وێستگەی بازیان بەرهەمدێت کە سەر بە کۆمپانیاکەیە.
 
کێشەی ئەم پرۆژەیە بۆ گەرمیان خۆی لەوەدا دەبینێتەوە، کە بەهێڵی کارەبای نیشتمانی ناوچەکەدا تێدەپەڕێت و دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ڤۆڵتییەی کارەبای سنوری گەرمیان.
 
لەم لینکەوە راپۆرتێکی پێشوتری رادیۆی دەنگ لەبارەی پرۆژەکەوە ببینە



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,004,590     ژمارەی میوان 642