ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
کاسبکارانی خانەقی ماندەگرن و دەڵێن: دەروازەی مونزریە داگیرکراوە

2024/06/09 - 07:53 | 224 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
ژمارەیەک لە بازرگان و کاسبکاری خانەقین دژ بە رێگرییکردنیان لە کارکردن لە دەروازەی مونزریە، مانیان گرتوە و باس لەوەش دەکەن کە دەستبەسەر دەروازەکەدا گیراوە و ناهێڵن کوردی تیابێت.
 
حسێن عەلی، بەشدارێکی مانگرتنەکەی خانەقین، بە رادیۆی دەنگی وت: ژمارەیەک کەس وەکو مافیا دەستیان بەسەر بازرگانیی دەروازەی مونزریەدا گرتوە و ناهێڵن کەس کاسبی بکات و باری بازرگانی بهێنێت.
 
دەشڵێت: نەک هەر ئەوەش، بەڵکو ئەگەر یەکێک بارێک ببات لە دەروازەکەوە بۆ ناوەڕاستی عێراق، ئەوا لە رێگادا تەقەی لێدەکەن و رێگری لێدەکەن.
 
دەربارەی ئەوەی کێن ئەو کەسانە، حسێن ئامادە نەبو ناویان بهێنێت و تەنها وتی کە هەمو کەس دەیانناسێت و گشتیشیان لەو قۆرخکارییە ئاگادارن.
 
بەوتەی ئەو کاسبکارە، رێگە بە کورد نادرێت لە دەروازەکەدا رۆڵی هەبێت، تەنانەت فەرمانبەر و پۆلیسە کوردەکانی دەروازەکەش لەوێ گوازراونەتەوە.
 
دەربارەی ئەوەی لایەنە فەرمییەکان بەدەمیانەوە هاتون، وتی: قایمقام و بەڕێوبەری پۆلیس سەردانیان کردوین، ئێمەش چاوەڕێین کە داواکانمان جێبەجێ بکرێت و چیتر رێگریمان لێنەکرێت بۆ ئەوەی کاری بازرگانیی خۆمان بکەین.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,905,544     ژمارەی میوان 1018