رادیۆی ده‌نگ- محه‌مه‌د مه‌حمود
پرۆژەیەکی ئاودێریی بۆ بەراوکردنی ٣٢٠٠ دۆنم زەوی کشتوکاڵی لە كه‌لار دروستکراوە، جوتیاران باس لە کارنەکردنی پرۆژەکە دەکەن و دەڵێن بەم شێوەیە بێسودە، بەڕێوبەری ئاودێری گەرمیانیش دەڵێت: ماتۆڕەکانی خراپ بوە و قەیرانی دارایی رێگرە لە چاکكردنەوەی.
پرۆژەی ئاودێریی کەلار، سەرەتاکەی لە روباری سیروانەوە دەستپێدەکات و بە درێژایی٨۱۳۰ مەتر له‌و دیو جاده‌ى پشتێنه‌یی كه‌لاره‌وه تاوەکو نزیک ناحییەی رزگاریی درێژدەبێتەوە، ۳۲۰۰ دۆنم زەوی کشتوکاڵی پێویستیان بەم پرۆژەیەیه بۆ ئەوەی بەراو بکرێن.
موئەیەد ئەحمەد، بەڕێوبەری به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاودێری گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: پرۆژەكه پرۆژه‌یەکی ئاودێریی گرنگە، ئەو ژمارە زەوییە بەراو دەکات، لە ئێستادا یەک ماتۆڕی پرۆژەکە کاردەکات و لەکاتی هاویندا هەفتەی دو رۆژ دەیخەینە کار.
وتیشی: هەمو هاوینێک کار بە ماتۆڕەکان دەکەین و هه‌تا خەڵک کاری کشتوکاڵی هەبێت بەردەوامین لە کارپێکردنی.
گه‌وره‌ترین كێشه‌ى پرۆژه‌كه، نه‌بون یان خراپبونى ماتۆڕه‌كانی هه‌ڵدانى ئاوه، له بنه‌ڕه‌ته‌وه پرۆژەکە پێکدێت لە ٦ ماتۆڕ، به‌ڵام له‌ئێستادا ته‌نها یه‌ك ماتۆڕیان كارده‌كات.
هەر ماتۆڕیکی پرۆژەکە لە توانایدایە ٣٣ سم ئاو بدات، بەم پێیە بێت تەنها ئەو جوتیارانە سودی لێدەبینن کە زەوییەکانیان نزیکترە لە ماتۆڕەکانەوە.
مەحمود حەسەن، جوتیارێکی دانیشتوی کەلارە و زەوییەکانی نزیک وێستگە کارەباکەی تەنیشت زانکۆی گەرمیانە، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەو جۆگە ئاوە دەکەوێتە نێوان زەوی من و برایەکم، ئەگەر ئەو ماتۆڕە كارپێنه‌كه‌ن، ئه‌وا ئاوی نییە، بۆ دواینجار لە سەرەتای مانگی ئادارى ئه‌مساڵ ئاوەکەیان کردەوە، تاوەکو ئێستا ئاوەکە نەکراوەتەوە، ئەم جۆگەیه ئه‌گه‌ر كاربكات سودێکی زۆری هەیە بۆ بەرهەمە کشتوکاڵییەکان.
وتیشی: بەڵام من سودم لێ نەبینیوە، زه‌ویه‌كه‌م بەرزە و پرۆژه‌كه‌ش نزمە، ئەبێت ماتۆڕی بۆ بێنم ئەو کات سودی لێدەبینم.
بەپێچەوانەی مەحموده‌وه، جوتیارێکی تر باس لەوە دەکات کە نزیکەی ٣ ساڵیش دەبێت ئاو نەگەیشتوەتە سەر زەوییەکانی.
جەلال ئەحمەد، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: زەوییەکانم نزیک جادەی قاسم ئاغاییە، نزیکەی سێ ساڵیش ئەبێت تاوەکو ئێستا ئاو نەگەیشتوەتە سەر زەوییەکانی ئێمە، ئەوەش هەم بەهۆی خراپبونی ماتۆڕەکانی، هەم بەهۆی ئەوەی پرۆژەکەیان لەچەند جێگەیەکەوە شکاندوە و لادراوەتەوە بۆ ناو باخەکان.
هۆکاری نەگەیشتنی ئاو بە زەوییەکانی دور لە ماتۆڕەکانی پرۆژەکە، خراپبونی ماتۆڕەکانێتی.
بەڕێوبەری به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاودێریی گەرمیان، جەختی له‌م كێشه‌یه كرده‌وه و وتى: پرۆژه‌كه له بنه‌ڕه‌تدا ٦ ماتۆڕە، ده‌بێت ۳ دانەیان کاربکات و سیانه‌كه‌ى دیكه یه‌ده‌گ بن، کە سێ ماتۆڕ به‌یه‌كه‌وه كارده‌كه‌ن یەک مەتر ئاو دەده‌ن، بەڵام بۆ یەک ماتۆڕ ۳۳ سانتیم ئاو دەدات، هەمو هاوینێك کاری پێده‌کەین تا خەڵک کاری کشتوکاڵی هەبێت، ئەو یەک ماتۆڕەی ئیشدەکات، تاسنورێک ئاو دەدات، ئەگەر نه‌گات به هه‌مو شوێنێك ئه‌وا دەسەڵاتی ئێمەی تێدا نییە، چونکە یەک ماتۆڕ کاردەکات و گوڕه‌كه‌ى هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه.
ئه‌و ماتۆِرانه تایبه‌تن و به‌وته‌ى ئه‌و به‌ڕێوبه‌ره، هه‌ر دانه‌یه‌كیان نرخه‌كانیان به بۆرده‌كانیانه‌وه نزیكه‌ى ۱۲۰ هەزار یۆرۆیه.
موئه‌یه‌د ئه‌حمه‌د، باسی له‌وه‌شكرد كه داواى دابینكردنى ماتۆڕه‌كانیان كردوه، بەڵام قەیرانی دارایی رێگرە.
وتیشی: به‌م هۆكاره داوامان لێكراوه ده‌رخسته‌كه بكه‌ین به دو به‌شه‌وه و سه‌ره‌تا به‌شى یه‌كه‌مى ئه‌نجام بده‌ین.
به‌وته‌ى خۆی بەشی یەکەمی پرۆژه‌كه پێکدێت لە ۳ ماتۆڕ و بۆردی کارەبایی و چاكکردنى حەوزەکانی، گوژمه‌كه‌ى ٥٤۰ ملیۆن دینارە.
جوتیاران و حکومەتیش کۆکن لەسەر ئەوەی ئەم پرۆژە ئاودێرییە سودێکی زۆری بۆ ئەو زەوییە کشتوکاڵیانەی نزیکی هەیە.
جەلال ئەحمەد، جوتیار له كه‌لار، بۆ رادیۆی ده‌نگ وتى: ئەم پرۆژە سودێکی زۆری بۆ جوتیار هەیە به‌تایبه‌تى بۆ بەرهەمی هاوینە، به‌ڵام به‌مشێوازه‌ى ئێستا كه رۆژێك ئیش بکا و رۆژێك ئیش نەکات، یان ماتۆڕێک ئیش بکات و پێنج ئیش نەکات، سودی لێنابینرێت.