ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
هەشت ساڵە گەراجێک لە ناحیەی رزگاریی کراوەتەوە و کەس بەکاری ناهێنێت

2024/04/23 - 07:35 | 77 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
هەشت ساڵە گەراجێکی ناوخۆ لە پشت بازاڕی ناحیەی رزگاریی دروستکراوە، بەڵام تائێستا بەکارنەهێنراوە و وەکخۆی ماوەتەوە، سەرۆکی شارەوانی ناحیەکەش دەڵێت: دروستکردنی ئەو گەراجە هەر لەسەرەتاوە پێویست نەبو. 
 
ماوەی نزیکەی 8 ساڵە گەراجێکی ناوخۆیی بۆ ناحیەی رزگاریی دروستکراوە هاوشێوەی گەراجەکەی کەلار کە هەمو هێڵەکانی هاتوچۆی ناوچەکانی گەرمیانی تێدایە، بەڵام تائێستا بە بەتاڵی ماوەتەوە و بەکارنەهێنراوە. 
 
ئەرسەلان ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی ناحیەی رزگاری بەرادیۆی دەنگی وت: چونکە گەراجەکە لەناو بازاڕە، هەربۆیە خەڵکی لە شاکەلەوە لەجیاتی بێن بۆ  گەراجەکە راستەوخۆ لەوێوە سەر پاس ئەکەون و دەچن بۆ کەلار، بۆیە بەناچاری پاسەکان خۆیان دەگەڕێن و دواتریش کە دەیانهێننەوە هەر لەڕێگا دادەبەزن و دوبارە ناچنەوە گەراج. 
 
دەشڵێت: ئەم پڕۆژەیە سەرکەوتو نەبو و ئامانجەکەی خۆی نەپێکا و هەر لە بنەرەتەوە شتێکی زیادەبو. 
 
وتیشی: لەگەڵ بەڕێوبەری ناحیە نوسراومان کردوە بۆ ئەوەی ئەو بەقاڵانەی لەتەنیشتی گەراجەکەدان، بخرێنە ناو گەراجەکەوە بۆ ئەوەی سودی لێ ببینن و شوێنەکەشیان پاکوخاوێن بێت.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,731,037     ژمارەی میوان 682