رادیۆی ده‌نگ- زریان محه‌مه‌د
به‌شێكى زۆرى كرێكاران له گه‌رمیان له سه‌ندیكارى كرێكاران خۆیان تۆمارنه‌كردوه، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن هیچ سودێكى نیه بۆمان بۆچى خۆمان تۆماربكه‌ین؟ به‌رپرسی لقى گه‌رمیانى سه‌ندیكاى كرێكارانیش ده‌ڵێت: خۆتۆماركردنى كرێكاران له چاو ساڵانى رابردو زیاتر بوه.
هەردى عاسى، کرێكار له كه‌لار، بۆ رادیۆى ده‌نگ ده‌ڵێت: ناسنامه‌ى سه‌ندیكام نیه و تاوه‌كو ئێستاش بیرم لێ نه‌كردوه‌ته‌وه كه ده‌ریبكه‌م، چونكه له‌م وڵات و دۆخه‌ى ئێمه هیچ شتێك سودى نیه، ئه‌گه‌ر بشزانم سودى هه‌یه ئه‌وه وه‌ك هه‌مو كه‌سێكى تر ئه‌چم خۆم تۆمار ئه‌كه‌م و ناسنامه‌كه ده‌رئه‌هێنم.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: "به‌ڵام له‌م وڵاته‌ى ئێمه هه‌ویه‌كه‌ت پێ ده‌رئه‌كه‌ن و ساڵانه‌ش بڕێك پاره‌ت لێ وه‌رده‌گرن به‌بێ ئه‌وه‌ى سودى هه‌بێت، بۆیه ده‌رم نه‌كردوه و بڕواش ناكه‌م هه‌رگیز ده‌رى بكه‌م".
هاوكات، بیلال ره‌ئوف، كرێكار له كه‌لار وتى: ناسنامه‌ى سه‌ندیكام نیه و تا ئێستاش شتى وام نه‌بیستوه كه هه‌بێت، سه‌ندیكاش تاوه‌كو ئێستا نه‌هاتوه‌ته لاى ئێمه و ئه‌م بابه‌ته بۆ ئێمه رون بكه‌نه‌وه و بڵێن شتێكى وا هه‌یه كه پێویسته خۆمان تۆمار بكه‌ین.
ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر بزانم سودى هه‌یه خۆم تۆمار ده‌كه‌م.
به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ندێك له كرێكاران خۆیان تۆمار كردوه، به‌ڵام ناسنامه‌كانیان نوێ ناكانه‌وه، كرێكارێكیش ده‌ڵێت سودى ئه‌وتۆى نه‌بوه بۆم بۆیه نوێم نه‌كردوه‌ته‌وه.
به‌رزان ئیراهیم، كرێكارله ناحیه‌ى رزگارى، ده‌ڵێت: نزیكه‌ى 4 ساڵه ناسنامه‌ى سه‌ندیكام ده‌رهێناوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نوێم نه‌كردوه‌ته‌وه، چونكه هیچ سودێكى بۆم نه‌بوه، ئیتر بۆچى تازه‌ى بكه‌مه‌وه و بڕێك پاره بده‌م؟
به‌پێى ئامارێكى لقى گه‌رمیانى سه‌ندیكاى كرێكارانى كوردستان له ماوه‌ى ساڵى 2023ـدا زیاتر له 2 هه‌زار كرێكار خۆى تۆمار كردوه، هاوكات له ماوه‌ى 3 مانگى ئه‌مساڵیش نزیكه‌ى 2 هه‌زار كرێكار خۆى تۆمار كردوه، ئه‌گه‌رچى تاوه‌كو ئێستا له سنورى گه‌رمیان زیاتر له 9 هه‌زار كرێكار له‌لایان تۆماره.
عه‌دنان محه‌مه‌د، سه‌رۆكى لقى گه‌رمیانى سه‌ندیكاكانى كرێكاران و پیشه‌وه‌رانى كوردستان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باس له‌وه ده‌كات: له ئێستادا كرێكار زیاتر هۆشیاربوه‌ته‌وه له چاو ساڵانى رابردو زیاتر رو له سه‌ندیكا ده‌كه‌ن بۆ خۆ تۆماركردن.
ده‌شڵێت: 3 لیژنه‌مان هه‌یه به به‌رده‌وامى سه‌ردانى شوێنكاره‌كان ده‌كه‌ن و هۆشیارى به كرێكاران ده‌ده‌ن چ له روى یاساى كاره‌وه بێت چ له كاتژمێره‌كانى كاركردن بێت یان پرسى خانه‌نشین بونیان، بۆ ئه‌وه‌ى مافه‌كانیان جێبه‌جێ بكرێت به‌پێى یاسا پێویسته خۆیان تۆمار بكه‌ن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى چه‌ندین سیمینار و كۆڕ و پانێڵمان ئه‌نجامداوه و كرێكاران و نوێنه‌رى خاوه‌ن كاره‌كانیشى تێدا بوه.
له به‌رامبه‌ر ده‌رهێنانى ناسنامه‌ى سه‌ندیكا، بڕى 12 هه‌زار دینار له كرێكاره‌كه وه‌رده‌گیرێت، ساڵانه‌ش كه نوێ ده‌كرێته‌وه، هه‌مان بڕه پاره وه‌رده‌گیرێت.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌و پاره‌یه چی لێده‌كرێت؟ عه‌دنان محه‌مه‌د وتى: ئه‌و رێژه پاره‌یه 80%ـى بۆ لقی گه‌رمیانى سه‌ندیكاكانى كرێكاران ده‌بێت به‌مه‌به‌ستى راییكردنى ئیشوكاره‌كانى و %20ـیشی بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه.