ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
رادیۆی دەنگ ناوی کاندیدەکانی یەکێتی لەگەرمیان ئاشکرا دەکات

2024/04/02 - 08:29 | 2357 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
بۆ هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان، یەکێتی نیشتمانی ١١ کاندیدی لە گەرمیان پێشکەشکردوە، وتەبێژی مەڵبەندی گەرمیانی ئەو حیزبەش دەڵێت: ئەو ناوانە بژاردەیەکن لەوانەی کە داوایان پێشکەشکردوە.
 
بەپێی زانیاریەکانی رادیۆی دەنگ، هەریەک لە: سالار مەحمود، ⁠د. رێبوار محەمەدساڵح، مەلا ئیدریس ژاڵەیی، ⁠م. عوسمان کەلاریی، عەلی عەریف حەمید، ⁠هەردی شەهید قادر، ئارام شەهید حەمەکەلاریی، پەیمان ئەحمەد، ⁠مەحمود ساڵح و بێستون کەریم، ناویان جێگیرکراوە لە لیستی کاندیدانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان کە بڕیارە حوزەیرانی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
 
عەلی دەروێش، وتەبێژی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی نیشتمانی، جەختی لە جێگیرکردنی ئەو ناوانە کردەوە و بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەم ناوانە بژاردەی ئەو کۆمەڵە کەسەن کە سیڤیان پێشکەشکردوە.
 
بەپێی زانیاریەکانی رادیۆی دەنگ، کاندیدێکی تریش لەسەر بەشی گەرمیان دیاریکراوە کە ئەویش دێکان شەهید حەمەچاوشینـە و ناوی لە مەڵبەندی پێشمەرگەی ئەو حیزبەوە بەرزکراوەتەوە.
 
نوێکردنەوە...
 
عەلی دەروێش، وتەبێژی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی نیشتمانی بۆ رادیۆی دەنگ، ئەمڕۆ (٢ـی نیسان) جەختی لەوە کردەوە: گۆڕانکاری لە لیستی کاندیدەکانی گەرمیانی حزبەکەیان نۆ هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان کراوە و نیان یاسین لە شوێنی مەحمود ساڵەح دانراوە.
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,732,559     ژمارەی میوان 593