ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
بەهۆی پرۆژەکانی نیشتەجێبونەوە سەرمایەدارانی گەرمیان بەکەمی پرۆژەی کشتوکاڵیی بونیاد دەنێن

2024/02/12 - 08:11 | 146 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
پێگەی بازرگانیی گەرمیان و گرنگیدانی وەبەرهێنەرانی بە کەرتی نیشتەجێبون، بە دیارترین هۆکار دادەنرێن كه‌ وایکردوە وەبەرهێنان لە کەرتی کشتوکاڵی لە ناوچەکەدا لاوازبێت، ئەمەش بەوتەی بەڕێوبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان.
 
شادیە حسێن، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتیشی: بەحوکمی ئەوەی گەرمیان لە دەروازەی  نێودەوڵەتی پەروێزخان و مونزریەوە نزیکە، هەروەها شوێنێکی تەواو بازرگانییە، ئەمە وایکردوە سەرمایەدار و خاوەنکارەکانمان زیاتر سەرقاڵی کەرتی نیشتەجێبون و هاوردە و هەناردەکردن بن.
 
دەشڵێت: وەبەرهێنەر هاندراوە زیاتر لە کەرتی نیشتەجێبون وەبەرهێنان بکات، بەهۆی ئەوەوە وایلێهاتوه‌ وه‌به‌رهێنه‌ر رازی نابێت پرۆژه‌ی كشتوكاڵی بكات، كارئاسانیه‌كانی كه‌رتى نیشته‌جێبون وایكردوه‌ وه‌به‌رهێنه‌ر حه‌زی له‌ پرۆژه‌ی كشتوكاڵی نه‌بێت، هەروەک پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبون ده‌ستكه‌وته‌كه‌ی خێرا دێته‌ ده‌ست، به‌ڵام پرۆژه‌ كشتوكاڵییه‌كان ده‌ستكه‌وته‌كه‌ی خێرا نایه‌ته‌ ده‌ست.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,732,189     ژمارەی میوان 233