ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
له‌ ماوه‌ى 2 ساڵدا لە گەرمیان 69 هاوڵاتى به‌ روداوى هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

2024/02/07 - 06:44 | 141 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
له‌ ماوه‌ى 2 ساڵى رابردودا له‌ گه‌رمیان 69 هاوڵاتى به‌ روداوه‌كانى هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و هه‌زار و 177 هاوڵاتیش برینداربون.
 
سامان عه‌لى، وته‌بێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆى گه‌رمیان بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له‌ ماوه‌ى 2 ساڵى رابردو روداوه‌كانى هاتوچۆ به‌ به‌رده‌وامى روى له‌ هه‌ڵكشان كردوه‌، به‌جۆرێك له‌ ساڵى 2022دا 408 روداو رویداوه‌ له‌و روداوانه‌ش 35 هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و 569 هاوڵاتیش بریندار بون، هاوكات له‌ ساڵى 2023ـدا روداوه‌كان زیاتر بون كه‌ خۆى له‌ 463 روداو ده‌بینێته‌وه‌ له‌و روداوانه‌ش 34 هاوڵاتى گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و 608 هاوڵاتیش برینداربون.
 
له‌باره‌ى روداوه‌كانى یەکەم مانگى سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌‌، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاوچۆى گه‌رمیان وتی: له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ 24 روداو رویداوه‌ تیایدا 7 هاوڵاتى گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 16 هاوڵاتیش برینداربون.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,732,179     ژمارەی میوان 224