مەسرور بارزانی: هێرشکردنە سەر سەرمایەدارانی هەرێم جێگەی پرسیارە

2024/01/16 - 02:32 | 340 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
ئەمە دوەمجارە کۆماری ئیسلامی ئێران خانوی سەرمایەدارانی هەرێم دەکاتە ئامانج، سەرۆکی حکومەتی هەرێمیش دەڵێت: ئەمە بۆ ئێمە جێگەی پرسیارە.
 
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە کۆنگرەی داڤۆس لە سویسرا، لەبارەی هێرشەکەی دوێنێ شەوی ئێران بۆسەر هەولێر کە ماڵی سەرمایەدار: پێشڕەو دزەیی کردبوە ئامانج، بۆ رۆژنامەنوسانی وت: بۆ ئێمەش جێگای پرسیارە بۆچی سەرمایەداران و وەبەرهێنەران لە هەولێر دەكرێنە ئامانج، ئەوانە بەهیچ جۆرێك تێكەڵی كاری سیاسی و سەربازی نەبون و تەنیا سەرمایەداری سەركەوتوبون.
 
وەک ماڵپەڕی درەو گواستویەتییەوە، بارزانی دەشڵێت: پێویستە لەو لایەنانە بپرسن بۆچی ئەوان سەرمایەداران و خەڵكی سڤیل دەكەنە ئامانج.
 
ئەمە دوەمجارە لەلایەن ئێرانەوە هێرشی موشەکی دەکرێتە سەر سەرمایەدار و خاوەندارانی هەرێم، دوای ئەوەی لە ١٣ـی ئاداری ٢٠٢٢ لەلایەن ئێرانەوە خانو و شوێنی نیشتەجێبونی شێخ باز بەرزنجی- سەرۆکی ئەنجومەنی کارگروپ کرایە ئامانج، بەڵام بەپێچەوانەی هێرشەکەی دوێنێ شەوەوە، زیانی گیانی بەدواوە نەبو.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,257,212     ژمارەی میوان 2778