سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ فراكسیۆنى یه‌كێتى: پەرلەمان لەسەر حەلبوسی ناوەستێ و کۆدەبێتەوە

2023/11/14 - 10:20 | 432 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
سەرچاوەیەک لە فراکسیۆنی یەکێتی رایدەگەیەنێت بەبێ ئاماده‌بونى حزبی "تقدم" کۆبونەوەی پەرلەمان وهاوپەیمانی بەڕێوبردنی دەوڵەت ئەنجام دەدرێت.
 
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ كه‌ نه‌یویست ناوی بهێنرێت، به‌ ده‌نگنێتـى وت: سبەینی کۆبونەوەی بەڕێوبردنی دەوڵەت لەکۆشکی حکومی ئەنجامدەدرێت بەبێ بەشدارییکردنی  پارتی "تقدم"ـى حەلبوسی.
 
هاوکات باسی لەوەشکردوە بەشداریینەکردنی ئەندام پەرلەمانەکانی ئەو حزبە لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گرفت دروست ناکات و دانیشتەکان به‌ ئاسایی بەڕێوەدەچن.
 
ئه‌مڕۆ دادگاى فیدراڵی عێراق بڕیاری كۆتاییپێهێنانى ئه‌ندامێتى محه‌مه‌د رێكان حه‌لبوسیی له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دا، به‌هۆی سه‌لماندنى ئه‌نجامدانى كارى ساخته‌كاریی له‌ دۆسیه‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى پارله‌مانتار: له‌یس دلێمى. له‌كاردانه‌وه‌ى ئه‌و بڕیاره‌شدا حزبه‌كه‌ى حه‌لبوس "پارتى تقدم" له‌ حكومه‌ت كشایه‌وه‌ و بایكۆتى دانیشتنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقی كرد.
 

 




Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,268,828     ژمارەی میوان 742