لە ١ شەودا ٥٠ سەرەمەنهۆڵ لە رزگاریی دزراون

2023/09/27 - 01:23 | 138 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
ماوەیەکە دیاردەی دزینی سەرەمەنهۆڵی ئاوەڕۆ لە ناحیەی رزگاریی روی لەزیادبون کردوە و هەربەتەنها شەوی رابردو زیاتر لە ٥٠ سەرەمەنهۆڵ دزراون، پۆلیسی رزگاریش جەخت لەبونی ئەم حاڵەتە دەکاتەوە و دەڵێت: لە بەدواداچونداین.
 
شەوی رابردو لەناحیەی رزگاریی سەر بە کەلار، زیاتر لە ٥٠ سەرە مەنهۆڵی ئاوەڕۆی ناوشار بەتایبەتی لەناو بازاڕدا دزراوە، بە قسەی هەندێک هاوڵاتی ئەمە لە حاڵەت نەماوە و بوە بە دیاردە.
 
سەرۆکایەتی شارەوانی ناحیەی رزگاریی لە راگەیەنراوێکدا لەوبارەوە دەڵێت: ئەمە یەکەمجار نیە و دزینی سەرەمەنهۆڵ بوە بە دیاردە و لە پێشوتریشدا چەندین جار دوبارە کراوەتەوە، بۆیە داواکارین لە دەزگا ئەمنیەکانی ناحیەی رزگاری بەجدی بێنە سەر هێڵ بۆ ئاشکراکردنی بکەرانی ئەم دیاردەیە وە لێپێچینەوەی یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر.
 
لایخۆشیەوە، سلێمان عەزیز، بەڕێوبەری پۆلیسی رزگاری، جەختی لەبونی ئەم دیاردەیە کردەوەو بە رادیۆی دەنگی وت:  لە ئێستادا لە بەدواداچونداین لەڕێگەی کامێراکانەوە بۆ ئەوەی بزانین کۆتا سەرەداو لەبارەی ئەو بابەتەوە چیە.



Dengnet.net - 2023
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,515,879     ژمارەی میوان 1175