ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
لە ٩ مانگدا ١٠ کرێکار لە گەرمیان گیانیان لەدەستداوە

2023/09/26 - 07:07 | 336 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
بەپێی ئامارێکی سەندیکای کرێکاران و پیشەوەرانی کوردستان لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا  10 کرێکار گیانیان لەدەستداوە، هەروەها نزیکەی 17 بریندار هەیە. 
 
ژمارەی گیانلەدەستدانی کرێکاران لە گەرمیان، لەچاو ساڵی پار زیادیکردوە، ساڵی پار 4 گیانلەدەستدان هەبوە، بەڵام ئەمساڵ بەرزبوەتەوە بۆ 10 گیانلەدەستدان. 
 
عەدنان محەمەد، سەرۆکی لقی گەرمیانی سەندیکای کرێکاران و پیشەوەرانی کوردستان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەمساڵ 10 حاڵەتی گیانلەدەستدانمان هەبوە، کە پێنجیان دانیشتوی گەرمیان بون و پێنجیان ڕۆژهەڵاتیی و عەرەب بون، هەروەها نزیکەی 17 حاڵەتی برینداربون هەبوە.
 
وتیشی: ساڵی پار لەچاو ئەمساڵ ژمارەی گیانلەدەستدان کەمتربو، پارساڵ 4 کەس بون کە تەنها یەک کەسیان خەڵکی سنوری ئیدارەی گەرمیان بو.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,140,083     ژمارەی میوان 1760