گەرمیان تەنها ٣ سەعات کارەبای نیشتمانیی نابێت
2023/09/17 - 05:30
|
91
جار بینراوە
دەنگ نێت
کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لەگەرمیان زیادیکردوە بۆ 21 کاتژمێر، وتەبێژی کارەبای گەرمیانیش دەڵێت: بەهۆی جێگیری خواستی هاوڵاتیانە لەسەر کارەبا.
ئالان ئەرکان، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: لە ئێستادا پلەکانی گەرما دابەزیوە و هاوڵاتیان کەمتر ئامێرەکانی فێنککەرەوە بەکاردەهێنن و ئامێری گەرمکەرەوەش کاتی نەهاتوە، هەربۆیە خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا جێگیرە و لەئێستادا رۆژانە 21 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی دەدرێت بەهاوڵاتیان.
پێش ماوەیەک پلەکانی گەرما کە بەرزبون، خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا زۆرتربو، هەربۆیە رێژەیەکی کەمتر کارەبا دەدرا بەهاوڵاتیان کە تێکڕا و بە وتەی کارەبای گەرمیان، لەنێوان 14 بۆ 16 کاتژمێر بوە.
|