کاری قەرەبوکردنەوەی زەویی زیندانیانی سیاسیی کەلار درا بە لیژنەیەک

2023/09/17 - 02:01 | 313 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
ئه‌و جوتیارانه‌ى کەلار كه‌ زه‌وییه‌كانیان ئیفراز كرا و بڕیارە بدرێت به‌ كه‌سوكارى زیندانیانى سیاسى، قەرەبوکردنەوەکەیان بە بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران راگیرا، به‌ڕێوبه‌رى کشتوکاڵی کەلاریش ده‌ڵێت: لیژنەیەک پێکهاتوە و میکانیزمی قەرەبوەکەی داڕشتوە. 
 
له‌ نیسانى ساڵی ۲۰۲۱، حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاری دا به‌ پێدانى زه‌وی به‌ كه‌سوكارى ئه‌نفال و زیندانیانى سیاسی له‌ كه‌لار به‌ شێوه‌ى هه‌وایی له‌سه‌ر روبه‌ری ٦١٨ دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی كه‌ بڕیاره‌ بكرێت به‌ زه‌وی نیشته‌جێبون.
 
سامان ئەحمەد، بەڕێوبەری کشتوکاڵی کەلار، له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: لیژنەیەک کە وەزارەتی کشتوکاڵ پێکیهێناوە پێکهاتوە لە ٥ کەس کە پێکدێت لە بەڕێوبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان و لێپرسراوی یەکێتی جوتیاران و ئەندامێکی فەرمانگەکانی شارەوانی و تاپۆ و خانوبەرەی میری. 
 
دەشڵێت: لیژنەکە قەرەبوی جوتیارەکان دەکاتەوە بە رێژەی ۳٪، ژمارەی جوتیارەکانیش نزیکەی ٤۰ جوتیارن، بەڵام کە کڕین و فرۆشتنی پێوەکراوە، ژمارەیان چوەتە نزیکەی ۱۰۰ کەس.
 
باسی لەوەشکرد: لیژنەکە چەند جارێک دانیشتون و میکانیزمی قەرەبوەکەی داڕشتوە بە کۆنوسێک و  چاوەڕێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانن.



Dengnet.net - 2023
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,375,177     ژمارەی میوان 33