ئەگەر لە ئارایشت کردن بێزاری، بهڵام دهتهوێت روخسارێکی سروستی و جوانت هەبێت، ئەم نهێنیانە بەکاربێنە و بەبێ ئارایشت ببە خاوەنی پێستێکی جوان و سەرنجڕاکێش.
لەم رۆژگارەدا بۆ ئەوەی شیک و سەرنجڕاکێش دەرکەوی، پێویست ناکات ئارایشتێکی زۆر بکەیت، بەڵکو جوانی لە سادەیی بوندایە، لەجێی ئارایشتی زۆر بەدوای سەلامەت و تەندروستی پێستانەوە بن، مەرجی سەلامەتی پێستێکی تەندروست و دروشاوەیش بەکارنەهێنانی ئامرازەکانی ئارایشت و خواردنی تەندروستە.
دەتوانیت سود لەم خواردنانە وەربگرێت بۆ ئەوەی ببیتە خاوەنی پێستێکی جوان و سەرنجڕاکێش.
1. لیمۆ
یەکێکە لە رێگا ئاسان و سروشتییەکان کە دەتوانرێت چارەسەری عەیبەکانی پێستی پێ بکرێت و یارمەتی جوانکردنی رەنگی پێست و رەونەقدارکردنی دەدات.
ئاوی لیمۆ بدە لە دەموچاوت بۆ چەند خولەکێک وازی لێبێنە، پاشان بەئاو بیشۆ، ئەمە یارمەتی سپیکردنەوە و لابرنی پەڵەی روخسار دەدات و هەروەها دەتوانی بۆ سپیکردنەوەی دانیش بەکاری بێنیت.
2. پرتەقاڵ
بۆ نەرمکردن و ناسککردنی پێستی دەست، سود لە رۆنی توێکڵی پرتەقاڵ وەربگرە، دەتوانیت شەوان بەکاری بێنیت و بەیانی بە ئاو بیشۆیت. هەروەها ئاوی پرتەقاڵیش سەرڕێژە لە ڤیتامین سی بۆ پێیستی روخسار زۆر بەسودەبێت.
3. قەیسی
میوەیەکی پڕ ڤیتامینە بەتایبەتی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (ِA) کە خۆراکێکی گرنگی قژە و رێگە لە هەڵوەرینی دەگرێت.
4. مانگۆ
پڕە لە کالیسیۆم و خۆراکی گرنگه بۆ ددان و بەهێزکردنی ددانەکان سودی زۆری هەیە.
5. هەنجیر
یارمەتیدەرە بۆکەمکردنەوەی چەوری پێست و جەستە، دەتوانی بەکاریبێنێت بۆ کەمکردنەوەی نەهێشتنی زیپکەی روخسار و سپیکردنەوەی پێستی روخسار.
6. شیلیک
بۆ لابردنی چرچ و لۆچی و رەونەقدارکردنی پێست بەسودە، هەندێک لە شیلیک بکە بە شەربەت و بەیانیان و ئێواران روخسارتی پێ چەور بکە و پاشان بیشۆ، لە ئەنجامدا پێستێکی جوان و رەونەقدارت پێدەبەخشێت.
7. خەیار
سودی زۆری هەیە بۆ کەمکردنەوەی چەوری پێست و چارەسەرە بۆ رزگاربون لە چرچولۆچی و لابردنی خاڵە رەشەکانی سەر پێست.
8. سرکە
سودی زۆری هەیە بۆ نەرمی و بریقەدارکردنی قژ و رزگار بون لە کڕێشک، بۆ ئەم مەبەستە کەمێک لە سرکە بدە لەقژت لەکاتی شۆردنیدا، بۆ خواردنیش دەتوانی لەگەڵ ژەمە خواردنەکانا دەتوانی هەرجارەو دو کەوچکی لێ بخۆیتەوە، چونكه بۆ پێست و خۆلاوازکردن سودی زۆری هەیە.
ئامادهكردنى: سێوه محهمهد