ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان: رێژەی سەوزایی لە پرۆژەکانی نیشتەجێبون له‌ %15 کەمتر نیە

2023/08/29 - 08:21 | 340 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت
 
رێژەی سەوزای لەپرۆژەکانی نیشتەجێبون لە گەرمیان بوەتە جێگەی پرسیار، بەڕێوبەری ژینگەی گەرمیانیش لەسەر ئەو بابەتە رونکردنەوە دەدات و دەڵێت: رێژه‌كه‌ لەتەواوی پرۆژەکانی نیشتەجێبون كه‌متر نییه‌ له‌ 15%.
 
بەپێی یاساو رێنماییەکانی ژینگە، پێویستە رێژه‌ى سه‌وزایی له‌ پرۆژەکانی نیشتەجێبون 25% بێت، بەڵام کۆمپانیاکان دەتوانن تا 15% جێبەجێبکەن، ئەوەی دەمێنێتەوە بەیارمەتی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەتوانن له‌ جێگه‌ى دیكه‌ى شار، واتا له‌ ده‌ره‌وه‌ى پرۆژه‌كه‌، جێبەجێی بکەن.
 
د. دورەید سەلیم، بەڕێوبەری فه‌رمانگه‌ى ژینگەی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: لە هەمو پرۆژەکانی نیشتەجێبون لە گەرمیان روبەری سەوزای 15٪ کەمتر نیە، بەڵام بەپێی پێویستی ئێمە نیە کە %25ـە.
 
 وتیشی: پڕۆژەکان هەموی کراوە بەخانو و جێگای ئەو رێژە سەوزاییە نابێتەوە.
 
بەپێی ئامارێکی فه‌رمانگه‌ى ژینگەی گەرمیان، رێژەی سەوزایی لە بەشێک لەپرۆژەکانی نیشتەجێبون لە گەرمیان بەم شێوەیەیە: بانسیتی %16، بەهەشتی کەلار %15، فەرمانبەران%19، لانەسیتی و نەوژین سیتی لەسەروی 17%..
 
به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى گه‌رمیان ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دا پلانێكیان هه‌یه‌ ئه‌و رێژه‌یه‌ى دیكه‌ی سه‌وزایی كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌، كۆمپانیاكان به‌یه‌كه‌وه‌ پارکێکی گەورە دروست بکەن كه‌ شوێنه‌كه‌شی دیارییكراوه‌ و له‌ نزیك زانكۆی گه‌رمیانه‌.
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,905,650     ژمارەی میوان 2