کەس ئامادە نییە 'تەکسی تەلەفۆنە'ـەکەی کەلار دابمەزرێنێت

2023/08/24 - 01:47 | 416 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
بۆماوه‌ى زیاتر له‌ ساڵێكه‌ بڕیارى دروستكردنى نوسینگه‌ى گواستنه‌وه‌ى ته‌كسى ته‌له‌فۆنى دراوه‌ به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئه‌و نوسینگه‌یه‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌، به‌ڕێوبه‌رى گواستنه‌وەی گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: هیچ كه‌سێك به‌ده‌م بابەته‌كه‌وه‌ نه‌هاتوه‌.
 
ئیدرس مسته‌فا، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گواستنه‌وه‌ى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: بۆماوه‌ى زیاتر له‌ ساڵێكه‌ بانگه‌واز بۆ كردنه‌وه‌ى نوسینگه‌ى گواستنه‌وه‌ى ته‌كسى ته‌له‌فۆنیی كراوه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌كراوه‌ته‌وه‌، هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌یه‌ كه‌س به‌ ده‌م بابه‌ته‌كه‌وه‌ نه‌هاتوه‌ تا سه‌ر.
 
وتیشى: له‌و ماوه‌یه‌دا یه‌ك كه‌س داواكارى پێشكه‌ش كردبو، به‌ڵام تاوه‌كو سه‌ر له‌گه‌ڵى نه‌رۆشت و وازى هێنا.
 
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه‌: هه‌ر هاوڵاتیه‌ك بێته‌ پێشه‌وه‌ بۆ كردنه‌وه‌ى ئه‌و نوسینگه‌یه‌، به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك هاوكار ده‌بین به‌پێى ئه‌و رێنماییانه‌ى كه‌ له‌به‌رده‌ستدان.
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,044,592     ژمارەی میوان 4481