بەڕێوبەری دەروازەی پەروێزخان: ٩٨٪ هاتنی مادەی هۆشبەرمان کۆنترۆڵ کردوە

2023/08/23 - 08:31 | 178 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
بەڕێوبەری دەوازەی پەروێزخان دەڵێت: هاتنی مادەی مادەی هۆشبەر لە مەرزەکەوە بە رێژەی ٩٨٪ کۆنترۆڵ کراوە.
 
عەباس ئیسماعیل، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا لە هەفتەی رابردو، پرسیاری لێکتا لەبارەی هاتنی مادەی هۆشبەرەوە لە دەروازەکەیانەوە، ئاماژەی بەوەدا کە بنکەی ئاسایشی دەروازەکە کۆنترۆڵی ئەو بوارەیان کردوە و رێگە بە هاتنی ئەو مادانە نادەن.
 
وتیشی: هەرکەسێک هەڵگری مادەکە بێت دەستگیر دەکرێت، بەڵام یاسایەک هەیە ئەو کەسانەی کە ئێرانین و بڕێکی کەم مادەی هۆشبەریان پێ دەگیرێت، لە بری دەستگیرکردن رەوانەی ئێران دەکرێنەوە و ناهێڵرێت بێنە ناو هەرێمەوە.
 
لەبارەی رێژەی کۆنترۆڵکردنی هاتنی مادەی هۆشبەریشەوە، بەڕێوبەری دەروازەی پەروێزخان وتی: بە رێژەی ٩٨٪ کۆنترۆڵ کراوە.



Dengnet.net - 2023
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,371,288     ژمارەی میوان 32