نوێنەرێکی مانگرتوانی کفری: ئەو بەڵێنانەی پێماندراوە دانەبەدانە جێبەجێ دەکرێن

2023/08/21 - 08:27 | 286 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
دوای زیاتر لە هەفتەیەک لە کۆتاییهێنان بە مانگرتنەکەی شاری کفری، نوێنەری مانگرتوانی قەزاکە دەڵێت: ئەو بەڵێنانەی پێماندراوە، دانەبەدانە دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە.
 
عوسمان قەتارچی، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: گەورەترین بەڵێن کە بۆمان جێبەجێکراوە، هێنانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیک بو بۆ شارەکەمان.
 
نوێنەری مانگرتوان باسی لەو پڕۆژانە کرد کەچونەتە بواری جێبەجێکردنەوەو وتی: 5 بیری ئاو چونە بواری جێبەجێکردنەوە، هەروەها کەرتی پانزەی تلیشان کە زۆربەی ئەوانە زەوی و موڵکی خۆیانن، ئەویش دەست بە مامەڵەکانی کراوە و لەڕۆژانی ئایندەدا خاوەن موڵکەکان لەسەر زەویەکانی خۆیان پڕۆژەکانیان جێبەجێ دەکەن.  
 
جەختیشیکردەوە:  جگە لەوانە چەند پڕۆژەیەکی تری پیشەسازی وەکو کارگەی گەچ و چیمەنتۆی سپی و جپسن بۆرد، هەمو رێکارە یاساییەکانیان تەواوکراوە و شوێنیان بۆ دیاریی کراوە و ئەوە ماوە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
 
ئاماژەی بەوەشدا: لە ئایندەیەکی نزیکدا دیدارمان دەبێت لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیراندا و کۆمەڵێک داواکاری ترمان بۆ ئەنجامدانی پرۆژە دەبێت بۆ شاری کفری، کە ئەم پڕۆژانە هەلی کار دەڕەخسێنن بۆ گەنجانی شارەکە و "زامی کفری ساڕێژ دەکەن".
 



Dengnet.net - 2023
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,371,143     ژمارەی میوان 31