ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
تەنها لەمساڵدا ١٤ کەس لەرێگای کەلار- سلێمانی گیانیان لەدەستداوە

2023/08/20 - 07:27 | 279 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا، ٤٦ روداوی هاتوچۆ لەسەر رێگای کەلارـ سلێمانی تۆمارکراون، کە بەو هۆیانەوە ۱٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.
 
جاسم عەلی خان، بەڕێوبەری بەڕێوبەرێتی هاتوچۆی دەربەندیخان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا (سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٠ـی ئابی ٢٠٢٣)، ٤٦ روداوی هاتوچۆ لەسەر رێگای کەلار- سلێمانی رویداوە، کە ٦ روداویان لە رێگای کەلار- دەربەندیخان و ٤۰ روداوی دیکەیان لەسەر رێگای دەربەندیخان- سلێمانی بوە.
 
وتیشی: روداوەکان تێکڕا بونەتە هۆی گیانلەدەستدانی ١٤ کەس و  برینداربونی ٦٦ کەسی دیکە. 
 
باسی لەوەشکرد: ۱٤ لە روداوەکان پێکدادان بون و و ۲۰ روداویان وەرگەڕان بون، هاوکات ١٢ روداویان شێلان بون.



Dengnet.net - 2025
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,943,824     ژمارەی میوان 756