ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
فێرگە وەرزشییەکانی گەرمیان بێ یاریگان

2023/08/16 - 07:51 | 308 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
یەکێک لەو کێشانەی روبەڕوی فێرگە وەرزشییەکانی گەرمیان بوەتەوە نەبونی یاریگای تایبەت بە خۆیانە، سەرۆکی لیژنەی فێرگەکانی گەرمیانیش دەڵێت: بەمهۆیەوە ناتوانین راهێنانەکانمان بەباشی ئەنجامبدەین.
 
سەردار مەجید، سەرۆکی لیژنەی فێرگە وەرزشییەکان لە گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: یەکێک لەو کێشانەی روبەڕوی فێرگەکان بوەتەوە لەگەرمیان، نەبونی یاریگای تایبەت بە خۆمانە، ئەمەش وایکردوە نەتوانین راهێنانەکانمان بەباشی ئەنجامبدەین.
 
وتیشی: ناچارین یاریگای تیپە میلییەکان بەکاربهێنن ئەوەش لە هەفتەیەکدا ٣ رۆژمان هەیە.
 
جەختی لەوەشکردەوە: داوامان لەسەروی خۆمان کردوە لە هەمو گەرمیان ٣ یاریگامان هەبێت بۆ ئەوەی بتوانین راهێنانەکان بەویستی خۆمان ئەنجامبدەین، بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵام نەدراوینەتەوە.
 
لە سنوری گەرمیاندا ١٨ فێرگەی وەرزشیی تۆمارکراو هەن لەگەڵ ژمارەیەک فێرگەی تۆمارنەکراو، کە راهێنانی وەرزشی بە مناڵان و نەوجوانان و هەرزەکار و گەنجان دەکەن.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,906,242     ژمارەی میوان 587