ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
مانگێکە کارکردن لە پرۆژەی فولکەی ساڵح ئاغا وەستاوە

2023/08/16 - 12:13 | 639 جار بینراوە    
دەنگ نێت
 
پرۆژەی چوار ریانی ساڵح ئاغا لە گەرمیان، لەساڵی پارەوە دەستکراوە بەکارکردن تێیدا و 90%ـی کارەکانی تەواو بوە و راگیراوە، بەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیانیش هۆکارەکەی دەخاتەڕو.
 
پرۆژەی چوار ریانی (ساڵح ئاغا ـ پەروێزخان ـ خانەقین ـ سەنگەر)، لە 20ـی 12ـی 2022 دەست بەکارکردن تیایدا کراوە و ماوەی 200 رۆژ بۆ تەواوکردنی دانراوە، بەڵام کاتەکەی تەواو بوە و هێشتا پرۆژەکە تەواو نەکراوە.
 
لەبارەی دواکەوتن و سست بەڕێوەچونی کارەکانی پرۆژەکەوە، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: دو هۆکار هەبو ئیشکردن تێیدا خاو بێت، یەکەمیان:  خەرجنەکردنی شایستە داراییەکانی بەڵێندەرە لەکاتی خۆیدا ، دوەمیشیان کۆمپانیاکە کە خاوەنی کارگەی قیر نیە، بۆیەش لەکاتی کارکردندا لە بڕگەی قیرکردن دا کەموکوڕییان بۆ دروستبو.
 
 عەدنان خەلیل، دەشڵێت: ئیشێکی ئەوتۆمان نەماوە و لەماوەی کەمتر لەمانگێکدا پرۆژەکە تەواو دەبێت، بەڵام بەهۆی دواکەوتنی شایستە داراییەکانییەوە، بەڵێندەرەکە ماوەی نزیکەی مانگێکە ئامادەنیە ئیش بکات و کارکردن لەپڕۆژەکەدا وەستاوە.
 
وتیشی : بەڵێندەر بەبڕی 370 ملیۆن دینار کاری لەپڕۆژەکەدا کردوە، بەڵام تائێستا نزیکەی 150 ملیۆن دیناری وەرنەگرتوە.



Dengnet.net - 2025
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,486,047     ژمارەی میوان 214