ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
بڕیاری لێخۆشبون لە قەرزی کارەبا گەرمیان ناگرێتەوە

2023/07/25 - 01:57 | 989 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
بڕیاری لێخۆشبونی قەرزی کارەبا بە رێژەی ٪١٥ گەرمیان ناگرێتەوە، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیانیش لەو بارەیەوە رونکردنەوە دەدات.
 
ماوەی دو مانگە بڕیاری لێخۆشبونی قەرزی کارەبا بە رێژەی ١٥٪ لە پارێزگای سلیمانی چوەتەوە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەمەش بە پشت بەستن بە داواکارییەکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کراوە.
 
ئالان ئەرکان، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: تاوەکو ئێستا لێخۆشبونی قەرزی کارەبا گەرمیانی نەگرتوەتەوە.
 
وتیشی: لە رێگەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیەوە داوامان کردوە لێخۆشبونی قەرزی کارەبا گەرمیانیش بگرێتەوە.
 
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی گەرمیان، زیاتر لە ٨١ هەزار هاوبەشی کارەبا لە سنورەکەدا هەن، قەرزی کارەبای سەر هاوبەشەکان بە ماڵان و شوێنە بازرگانی و فەرمانگە حکومییەکانەوە، ٥٣ ملیار ٤٥٢ ملیۆن دینارە.



Dengnet.net - 2025
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,943,849     ژمارەی میوان 781