دەنگ نێت
۱۲ جوتیار لە سنوری ناحیەی رزگاری باخەکانیان دەکەوێتە بەر پرۆژەیەکی نیشتەجێبون و دەشڵێن ئێمە گرێبەستی کشتوکاڵیمان هەیە، بەڕێوبەری شارەوانیەکانی گەرمیانیش دەڵێت: ئەو زەویانە موڵکی شارەوانیە و بە هەڵە گرێبەست بۆ ئەو جوتیارانە کراوە، ئیدارەی گەرمیانیش لیژنەیەکی دروست کردوە بۆ چارەسەرکردنی بابەتەکە.
پرۆژهى یهكهى نیشتهجێبونى شاری شکۆ بۆ كارمهندانى وهزارهتى ناوخۆ لهلایهن كۆمپانیاى دهشتى بهرلوتهوه ئهنجام دهدرێت، له سهر روبهرى نزیكهى ۳۰۰ دۆنم زهوى دروست دهكرێت و خۆی دەبینێتەوە لە ۱۲٥۰ یەکە.
١٢ جوتیار رایدەگەیەنن زەویەکانی ئەوان کە کێڵگەی کشتوکاڵییە بەر پرۆژەکە کەوتوە، بەبێ ئەوەی هیچ قەرەبویەک بکرێنەوە.
بەرزان کەریم، بەڕێوبەری گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان، لەبارەی ئەم کێشەیەوە بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: لە ساڵی ۱۹٨۷ ئەو زەویانە خراونەتە سەر شارەوانی، بەڵام وازارەتی کشتوکاڵ ئەوەیان نەزانیوە کە موڵکی شارەوانیەو گرێبەستیان بۆ ئەو خەڵکە کردوە.
وتیشی: گرێبەستەکان بەهەڵەکراون و لە ساڵی ۲۰۱٤ گرێبەستەکان راگیراون.
باسی لەوەشکرد: ئەو جوتیارانە مافی قەرەبوکردنەوەیان هەیە، لە ئێستادا ئیدارەی گەرمیان لیژنەیەکی دروستکردوە بۆ ئەوەی بەپێی یاسا رێکبخرێنەوە و بڕیاری لەسەر بدرێت و بزان چۆن و کێ قەرەبویان دەکاتەوە.