دەنگ نێت
تائێستا لهلایهن وهزارهتى خوێندنى باڵاى عێراقهوه به فهرمى دان به هەردو زانكۆی گەرمیان و چەرمودا نهنراوه، سەرۆکی هەردو زانکۆکەش رونکردنەوە دەدەن.
زانكۆى گهرمیان تائێستا له لایهن وهزارهتى خوێندنى باڵاى عێراقهوه دانى پێدانهنراوه بەهۆی ئەوەی دەبێت بەشەکانی زانکۆکە لەسنوری یەک پارێزگادا بێت، بەڵام زانکۆی گەرمیان بەشێکی لە سنوری پارێزگای سلێمانیە و بەشێکی تری لە سنوری پارێزگای دیالەیە، هاوکات داننەنراوە بەزانکۆی چەرمودا لە چەمچەماڵ بەهۆی ئەوەی خۆیان داواکاریان ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق نەکردوە.
د.هەڵەت رەشید، سەرۆکی زانکۆی چەرمو، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: زانکۆکەمان زۆرینەی ئەو مەرجانەی تێدایە بۆ دانپێدانی زانکۆکە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقەوە، بەڵام کێشەکە لەسەر کات وەستاوە.
وتیشی: بۆیە تائێستا نەکراوە، چونکە چەند مانگێکە داواکاریمان پێشکەش بە وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق کردوە بۆ دانپێدان بەزانکۆکە، لە ئێستاشدا لە رەوتی ئیداری خۆیەتی.
هاوکات، د.فهرهاد قادر، سهرۆكى زانكۆى گهرمیان، لهمبارهیهوه به رادیۆى دهنگى راگهیاند: دۆخی زانکۆی گەرمیان باشترە، چونکە بابەتی دانپێدانانەکەی لە قۆناغی کۆتاییدایە، بەنوسراو لامانە و وایان پێوتوین.
وتیشی: داوای هەندێک زانیاریان لەسەر کۆلێژەکانمان کردوە لەشاری خانەقین، ئەویش لەسەر زەویەکانیان، لە ئێستادا فەرمانگەکانی خانەقین خەریکی وەڵامدانەوەی ئەو نوسراوەن و شارەوانی خانەقین وەڵامی نوسراوەکە دەداتەوە و دەینێرێت بۆ پارێزگای دیالە و ئەوانیش بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا.
بەوتەی سەرۆکی زانکۆی گەرمیان: ئەمە دوا وێستگەی کارکرنەکەیە، بەڵام چەندی پێدەچێت نازانم، چونکە پرۆسەکە لای ئێمە نیەو لای وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی عێراقە.