دەنگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى بەڕێوبەرایەتی ڤێتەرنهرى گه‌رمیان ئاشکرای دەکات: تاوه‌كو ئێستا هیچ حاڵه‌تێكى په‌تاى تاى خوێنبه‌ربون له گه‌رمیان تۆمار نه‌كراوه، دەشڵێت: چاوه‌ڕوانى حكومه‌تن بودجه ته‌رخان بكات بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵمه‌ته‌كانیان.
د. عوسمان مسته‌فا، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ڤێته‌رنه‌رى گه‌رمیان، به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: تاوه‌كو ئێستا هیچ حاڵه‌تێكى په‌تاى تاى خوێنبه‌ربون له گه‌رمیان تۆمار نه‌كراوه، چاوه‌ڕوانى دابینكردنى بودجه‌ین له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵمه‌ته‌كانمان ده‌ست پێبكه‌ین.
وتیشى: له گه‌رمیان هه‌ندێك شتى ساده‌مان كردوه بۆ نمونه بڵاوكردنه‌وه‌ى پۆسته‌ر و ته‌عقیم كردنى كوشتارگه‌كان، جگه له‌وانه هیچى دیكه‌مان نه‌كردوه.
باسى له‌وه‌شكرد: حكومه‌ت 2 ملیارى تەرخانكردوه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ئەو په‌تایه، هه‌ر كه ده‌رمان و پێداویستیمان به ده‌ست گه‌شت ده‌ست به هه‌ڵمه‌ته‌كانمان ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌رچى تاوه‌كو ئێستا دیار نیه به‌شى گه‌رمیان چه‌نده.
دوێنێ بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر گیان لەدەستدانی هاوڵاتیەکی تەمەن (١٩) ساڵی راگەیاند کەپێش ٢ رۆژ لە نەخۆشخانەیەکیان داخل کرابو، باسی لەوەکردبو کە گومانی نەخۆشی تای خوێنبەربونی لێکراوە، هەربۆیە نمونەی پشکنینیان بۆ تاقیگەی بەغدا ناردوە بەمەبەستی دڵنیابونەوە لەوەی توشبوی نەخۆشیەکەیە یان نا.
تای خوێنبەربون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە، لەرێگای ئاژەڵەوە دەگوازێتەوە بۆ مرۆڤ بەهۆی گەنەیەکەوە کە ڤایرۆسەکە هەڵدەگرێت، ئەم نەخۆشییە مەترسی لەسەر ژیانی مرۆڤ دروستدەکات.
نیشانەکانی نەخۆشییەکە ئەوەیە کە کەسی توشبو تایەکی بەرزی دەبێت و لەگەڵیدا هەمو جەستەی دەداتە ئازار بەتایبەتی لە پشت و ملی دا، دواتریش توشی خوێنبەربون دەبێت بەتایبەتی لە دەم و لوتییەوە، هەروەک پەڵەی خوێن بەسەر جەستەیەوە دەردەکەوێت.
باشترین چارەسەریش سەرنەبڕینی ئاژەڵ و نەچونە ئەو جێگایانەیە کە گەنە و مێرویان زۆرە، هەروەک کەسانی گۆشتفرۆش دەبێت زیاتر ئاگاداری خۆیان بن و کەرەستەی خۆپارێزیی بەکاربێنن و رێکارەکانی پاک‌وخاوێنی بگرنەبەر.