دەنگ نێت
هونەرمەند دەشتی کەڵهوڕیی، نوێترین کلیپی خۆی بڵاوکردەوە کە گۆرانیەکە بەناوی (سرودی نیشتمان).
لە لێدوانێکدا بۆ رادیۆی دەنگ، هونەرمەند: دەشتی کەڵهوڕیی، وتی: بەرهەمەکەم کە ناوی 'سرودی نیشتیمان'ـە، تێکستەکەی لەلایەن سەید نوح عینایەتی نوسراوە و ئاوازی خۆمە، بە هاوکاری ژمارەیەک ژەنیاری بەتوانا بەرهەمهاتوە.
وتیشی: ئەمە دوەم کاری منە کە بەتایبەت بۆ کوردستان وتومە، جگە لەو کارانەی بۆ هەڵەبجە و ئەنفال و کۆبانی پێشتر بڵاوم کردونەتەوە.
دەشتی کەڵهوڕیی، ماوەی ۱۰ ساڵە سەرقاڵی کاری هونەرییە و خاوەنی ٢٤ بەرهەمی گۆرانییە کە ١٦ دانەیان کلیپی بۆ سازداون.
ئەو لەشاری کەرکوک لەدایک بوە و لە قەزای کەلار ژیانی بردوەتەسەر، ئێستاش لە دەرەوەی وڵات دەژێت.
بۆ بینینی کلیپەکە
کلیک بکە