دەنگ نێت
بڕیاره لە 23ـی ئەم مانگە سێ گه‌نجى دیكه له‌سه‌ر كه‌یسی توندوتیژییه‌كانى خۆپیشاندانه‌كه‌ى ئابی 2020 له كه‌لار، دادگایی بكرێن.
ئه‌و گه‌نجانه ناویان (هه‌ردى ئه‌نوه‌ر ئه‌حمه‌د، محه‌مه‌د عه‌لی عه‌بدولكه‌ریم و محه‌مه‌د مه‌حمود ره‌حیم)ـه و به‌ماده‌ى (342) له یاسای سزادانى عێراقی تۆمه‌تبار كراون كه تایبه‌ته به سوتاندنێك زیانى گیانى و مادى لێبكه‌وێته‌وه. تۆمەتەکەشیان به‌شدارییكردنە له توندوتیژییه‌كان و سوتاندنی موڵک و ماڵی دەوڵەت لە خۆپیشاندانى ئابی 2020.
نەشاد عومەر، پارێزەری تۆمەتبارەکان، جەختی لە زانیارییەکان کردوە و بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئێمە بڕیاری هەواڵەکردنی ئەم سێ تۆمەتبارە بۆ دادگای تاوانەکانی گەرمیان بۆ دادگایکردن، تەمیز کردەوە و داوامان کرد دادگای تاوانەکان بەسیفەتی پێداچونەوە بڕیار بدات بەداخستنی دۆسیەکان و دادگاییان نەکات، بەڵام دادگای تاوانەکانی کەرکوک/ گەرمیان بەسیفەتی پێداچونەوە سوربو لەسەر ئەوەی هەواڵەیان بکات بۆدادگایی کردن و تەمیزەکەی ئێمەی رەت کردەوە، بڕیارە لە 23ـی ئەم مانگە دادگایی بکرێن.
باسی لەوەشکرد: ئەوکاتەی کە پارێزەریان بۆ دانرا و ئیفادەیان لێوەرگیرا، هەرسێکیان نکۆڵیان کرد لەو تۆمەتانەی کە ئاڕاستەیان کراوە و لە قۆناغی لێکۆڵینەوە تۆمەتەکانیان رەتکردەوە.
ئەو سێ گەنجە بەپشت بەستن بە مادەی 342 لە یاسای سزادانی عێراقی دادگای دەکرێن، كه مادەی ناوبراو ئاماژە بەوەدەکات هەرکەسێک بە ئەنقەست ئاگر لە ماڵ و موڵکێکی گوازراوە و نەگوازراوە بەربدات تەنانەت ئەگەر هی خۆیشی بێت و ئەو ئاگرە ببێتە هۆی مەترسی دروستکردن لەسەر ژیان و ماڵ و موڵکی کەسانی تر، سزادەدرێت بە بەندکردنێک کە لە 15 ساڵ زیاتر نەبێت.
له 22ـى ئابی 2020، خۆپیشاندانێك دژ به ده‌سه‌ڵات له كه‌لار به‌ڕێوه‌چو، سه‌ره‌تا له‌ناوبازاڕى شاره‌كه‌دا بو، دواتر ئاراسته‌كه‌ى گۆڕا بۆ به‌رده‌م قایمقامیه‌تى قه‌زاى كه‌لار و توندوتیژی لێكه‌وته‌وه و ئۆتۆمبیل و به‌شێك له بیناى قایمقامیە‌ت کە چەند فەرمانگەیەکی تریشی تیایە، سوتێنران.
مانگى 11ـی ساڵی پار، دادگاى نه‌وجه‌وانانى گه‌رمیان، سزاى چوار ساڵ زیندانى به‌سه‌ر 2 هه‌رزه‌كاردا سه‌پاند به‌تۆمه‌تى به‌شدارییكردن له‌و خۆپیشاندانه و ده‌ستهه‌بون له توندوتیژی دا، كه حوكمه‌كه‌ى دادگا ناڕه‌زایه‌تییه‌كى زۆری به‌دواى خۆیدا هێنا. دوای ئەم ناڕەزایەتییانە و پێداچونەوەی بڕیارەکە لەلایەن دادگای پێداچونەوەی هەرێمەوە، سەرەنجام دادگاکە لە مانگی 12ـی ساڵی پار حوکمەکەیانی کەم کردەوە بۆ هەریەکەیان یەک ساڵ و ئەو ساڵەش لە ژێر چاودێری خێزانەکانیاندا دەبن نەک زیندان.