ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
لێدوانی ئاسایشی گەرمیان لەسەر دەستگیرکردنی ئارام حەسەن و شەرمین عەلی

2023/04/28 - 05:06 | 1101 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
بەڕێوبەری ئاسایشی گەرمیان لەسەر روداوی دەستگیرکردنی ئارام حەسەن و شەرمین عەلی، بۆ رادیۆی دەنگ دەڵێت: ئاگاداری دەستگیرکردنیان نەبوین و ئەو بابەتە هیچ شتێکی لای ئێمە نیە.
 
لیوا: بەرزان محەمەدفەرەج، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان، لە لێدوانێک دا بۆ رادیۆی دەنگ، بێئاگایی دەزگاکەیانی راگەیاند لە دەستگیرکردنی ئارام حەسەن سایەخان و شەرمین عەلی هاوسەری، کە پێرێ لە ماڵەکەی خۆیاندا دەستگیر کران و تائێستا لایەنی فەرمی لەبارەی روداوەکە و شوێنی دەستگیرکردنەکەیان هیچی رانەگەیاندوە.
 
باسی لەوەکرد: بەهیچ جۆرێک ئاگاداری ئەو بابەتە نین، ناشزانن بۆچی کردەوەیەکی لەو شێوەیە رویداوە کە رەنگە پەیوەندی بە کاری پێشویان هەبوبێت لە دەروازەی پەروێزخان.
 
رەتیشیکردەوە ئاگاداری زانیاری بن لەسەر ئەو بابەتە.
 
بەپێی زانیارییەکان، ئەو دو کەسە لەلایەن بەشی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایشەوە دەستگیرکراون.
 
لەبارەی ئەوەی ئەگەر هەر کێشەیەک هەبێت ئەرکی ئاسایشە خەڵک دەستگیر بکات یاخود بەشی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لیوا: بەرزان وتی: هیچ شتێکیان نەهاتوەتە لای ئێمە.
 
بەپێی لێدوانی خێزانی دەستگیرکراوەکان، هەردو هاوسەرەکە براونەتە سلێمانی و تاوەکو ئێستاش هیچ هەواڵێکیان نییە.
 
نیوەڕۆی چوارشەمە (٢٦ـی نیسانی ٢٠٢٣)، ئارام حەسەن و شەرمین عەلی کە فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی باجی خانوبەرەی گەرمیانن، لە ماڵەکەی خۆیاندا لە گەڕەکی شەهیدانی کەلار دەستگیرکران.
 
ئارام حەسەن، پێشتر بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەروازەی پەروێزخان و شەرمین عەلی بەرپرسی راگەیاندنی دەروازەکە بو، بەڵام دواتر بە فەرمانی وەزیری دارایی راژەکەیان لە دەروازەکەوە گوازرایەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی باجی خانوبەرەی گەرمیان. هاوکات شەرمین عەلی، بۆ ماوەی چەند ساڵێک پەیامنێری کەناڵی (KNN) بو.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,722,005     ژمارەی میوان 95