دەنگ نێت
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رادیۆی دەنگ، پارلەمانتار: ناسر ئەحمەد (مەلا ناسر)، باسی لەسەردانەکەی شاندی پارلەمانی کوردستان بۆ وڵاتی بەریتانیا کرد، کە پوختەی قسەکانی لەخوارەوە دەخەینەڕو:
🔹 ئێمە شاندێک بوین لە لیژنەی ناوخۆ و ئەنجومەنە خۆجێیەکان سەردانی بەریتانیامان کرد لەلایەن نوێنەری هەرێمی کوردستانەوە رێکخرابو، کارئاسانیان کردبو بۆ ئەوەی لە دانیشتنەکانی پەرلەمانی بەریتانیا دابنیشین و لەگەڵ لیژنەکان کۆبینەوە.
🔹 کۆبونەوەکانمان ئیجابی بو.
🔹 ئێمە بۆ ئەوەی سود لەئەزمونی ئەوان وەرگرین رۆشتوین، ئەوانیش زۆر هاوکارمان بون.
🔹 زانیاری باشمان وەرگرتوە لەشێوازی گفتوگۆکان لەدانیشتنی پارلەمان لەو وڵاتە.
🔹 لەبەریتانیا ئەوانەی کە ئەبنە پارلەمانتار لەهەمان کاتدا ئەوان بەشداری دەکەن و دەبنە وەزیر، بۆ نمونە لەوێ ئەندامی پەرلەمانە و وەزیری تەندروستیە، پێموایە ئەو ئەزمونە زۆر بۆ هەرێمی کوردستان باشترە.
🔹 ئەو سیستەمە زۆر باشە، هەم بۆ ئەوەی ئیشوکارەکان خێرا بڕوات، هەم لەبەر ئەوەی کە بەدەنگی خەڵک هاتون ئیش باشتر دەکەن.
🔹 لەم سیستەمەی ئێمە ئەگەر کێشەیەک دروست بێت لەنێوان حکومەت و پەرلەماندا ماوەیەکی پێدەچێت تا چارەسەری بکەین، بەڵام ئەوان یەکسەر چارەسەری دەکەن، چونکە هەم ئەندامی پەرلەمانە و هەم وەزیرە.
🔹 ئەگەر ئەو سیستەمەی بەریتانیا لە کوردستان جێبەجێ بکرێت سەرکەوتو دەبێت.
🔹 سەدانیکردنی هەمو لیژنەکانی پەرلەمان بۆ دەرەوە زۆر پێویستە.
🔹 ئەگەر بڕۆین بۆ وڵاتانی دەرەوە و سود لەئەزمونەکانیان وەرگرین و بێینەوە جێبەجێی بکەین زۆر باشە، نەک بڕۆی بۆ گەشتوگوزار و بێیتەوە.
🔹 پێویست ئەکات هەمو کوردێک بڕوات بۆ ئەو وڵاتانەی دەرەوە بۆ ئەوەی بزانین ئەزمونی ئێمەو ئەزمونی ئەوان چۆنە، بۆ ئەوەی بزانن ئەوان چۆن وڵات بەڕێوە ئەبەن و ئێمە وڵات بەڕێوە نابەین.
🔹 پێویستە هەموتاکێکی خۆمان سەردانی وڵاتانی دەرەوە بکات و کارئاسانیان بۆ بکرێت، بۆ ئەوەی ئەزمون و زانیاری و زانست وەربگرێت لێیان.
🔹 ئەزمونی بەریتانیا لە ئەزمونی هەرێمی کوردستان سەرکەوتو ترە.