ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
لە ٢ ملیۆن لیترە نەوتەکەی بەغدا بۆ هەرێم ٣ تانکەری بۆ گەرمیانە

2023/01/30 - 12:42 | 235 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
له‌و بڕی 2 ملیۆن لیتره‌ نه‌وته‌ى كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه‌ ره‌وانه‌ى كوردستان كراوه‌ به‌شى گه‌رمیان 3 تانكه‌رە، ئەمەش بەوتەی تێدایه‌، به‌ڕێوبه‌رى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان‌.
 
یادگار فه‌تاح،‌ بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له‌كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ پارێزگاى سلێمانى داوامان كردوه‌ و رێككه‌وتوین 3 تانكه‌ر نه‌وتمان پێبدێت له‌و بڕه‌ نه‌وته‌ى كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه‌ ده‌نێردرێته‌ هه‌رێم.
 
وتیشى: ئه‌و سێ تانكه‌ره‌ هه‌ر یه‌كێكیان 36 هه‌زار لیتر نه‌وت تێدایه‌، له‌ پلانماندا هه‌یه‌ هه‌ر خێزانێك بڕى 100 لیتر نه‌وتى پێبدرێت.
 
باسى له‌وه‌شكرد: ره‌نگه‌ نزیكه‌ى 1000 خێزان سودمه‌ندبن.
 
له‌باره‌ى ئالیه‌تى دابه‌شكردن و ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ سودمه‌ند ده‌بن كێن؟ به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان هێماى بۆ ئه‌وه‌كرد: ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى گه‌رمیان كۆده‌بینه‌وه‌ و بڕیار ده‌ده‌ین به‌چی میكانیزمێك دابه‌شى بكه‌ین و بۆچى چین و توێژێك بێت.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,708,603     ژمارەی میوان 3645