گۆڕانکارییەکانی مۆڵەتی شۆفێری لە کوردستان

2023/01/27 - 07:55 | 2268 جار بینراوە    
 
هونەر شێخ لەنگەریی
 
لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری کراوە لە جۆری مۆڵەتەکان بۆ لێخوڕینی سوارڕۆکان. جۆری مۆڵەتەکان بەمشێوەیەی لێهاتوە کە لە رێنمایی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری  ژمارە(3)ـی ساڵی 2022  هاتوه‌.
 
ـ مۆڵەتی ماتۆڕسکیل (A ، A2)
 
ـ مۆڵەتی تایبەت  (B ، BE)
 
ـ مۆڵەتی بارهەڵگر (C,C1,C1E,CE)
 
ـ مۆڵەتی پاس (D,D1,D1E,DE)
 
ـ مۆڵەتی ئامێرە کشتوکاڵی و بیناسازییەکان (T)
 
ئەو کەسەی مۆڵەتی کۆنیان هەیە، بۆ نمونە مۆڵەتی جۆری تایبەتی (خصوصی)، دەتوانێت ئۆتۆمبیلی (پیکاب 'دەبڵ و تاک' و ساڵۆن و ستایشن) لێبخوڕێت، واتا هەرچی ئۆتۆمبیلێک ژمارەی سپی بێت سەرنشینی بگاتە (٩) کەس، لە جۆرە تازەکەدا مۆڵەتەکەی دەبێتە (B).
 
ئەگەریش مۆڵەتی گشتی (عمومی) کۆنت هەیە، دەتوانیت  (B, C1 ,D1)  لێخوڕیت.
واتا ئەوکەسانەی مۆڵەتی گشتیان هەیە دەتوانن ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر بە کێشی  بارکراوی (3500 کگم بۆ 7500 کگم) لێبخوڕن و جۆری مۆڵەتە تازەکەی دەبێتە (C1).
یان دەتوانیت ئۆتۆمبلی پاسیش لێخوڕیت لە مۆڵەتە تازەکە دەبێتە (D1) و لە (١٦) سەرنشین زیاتر نەبێت.
 
بۆ ئەوەی جۆری مۆڵەتەکە گۆڕانکاری بکەیت بۆ پاس و بارهەڵگر، ئەبێت ساڵێک لە دەرکردنی مۆڵەتەکان بڕوات و پشتگیری کۆمپانیایەک یان هێڵێک یان لایەنێک بهێنێت بۆ ئەوەی جۆری مۆڵەتەکەت بۆ بگۆڕێت، ئەم کارەش لە بەشی مۆڵەتی هاتوچۆکان دەکرێت.
 
ئەمەش جۆری مۆڵەتەکان  و سوارڕۆکانە:
 
مۆڵەتی جۆری (A)
 
ئەم جۆرە مۆڵەتە تایبەتە بە ماتۆڕسکیل بە قەبارەی بچوک کە (40CC) زیاتر بێت بۆ (120cc)K مەرجە تەمەنی (١٦) ساڵ زیاتر بێت.
 
 مۆڵەتی جۆری (A1)
 
ئەم جۆرەیان تایبەتە بە ماتۆڕسکیل بەهەمو جۆر و قەبارەکانیەوە، مەرجە پێشتر مۆڵەتی جۆری A  دەرکردبێت (٢) ساڵیش تێپەڕی بێت بەسەر دەرکردنی ئەم مۆڵەتەی.
 
مۆڵەتی جۆری (B)
 
ئەم جۆرەی تایبەتە بە ئۆتۆمبیلە بچوکەکان کە تا (٩) سەرنشین هەڵبگرێت و بە جۆرەکانی ساڵۆن و ئەستێشن و پیکاب دەبڵ قەمارە و تاک قه‌مارەش دەگرێتەوە. نابێت کێشی ئۆتۆمبیلەکان زیاتر بێت(٣٥٠٠) کگم. تەنانەت ئەتوانێت عەرەبانەیەک رابکێشێت  بە بارەوە کێشی زیاتر نەبێت (٧٥٠) کگم. مەرجیشە تەمەنی (١٨) ساڵی تەواوکردبێت.
 
مۆڵەتی جۆری (BE)
 
رێگەدەدات بە هەڵگرەکەی کە شۆفێری ئۆتۆمبیلی مۆڵەتی جۆری B  بکات و عارەبانەیەک رابکێشێت  کە کێشی (٧٥٠) کگم زیاتر بێت لە (٣٥٠٠) کگم بە بەتاڵی زیاتر نەبێت و پێویستە تەمەنی (١٨)  ساڵ تەواو کردبێت  پێویستە داواکاری ئەم جۆرە مۆڵەتە پێشتر مۆڵەتی جۆری B بەدەستهێنابێت و ساڵێکیش بەسەری تێپەڕبوبێت.
 
مۆڵەتی جۆری (C)
 
رێگەدەدات بە هەڵگرەکەی کە شۆفێری بارهەڵگر بکات کە کێشی بارکراو لە (٣٥٠٠) کگم زیاتر بێت و دەکرێت ئۆتۆمبیلەکەش عارەبانەیەک رابکێشت کە کێشی (٧٥٠) کگم بەبارکراوی زیاتر نەبێت. 
پێویستە داواکاری تەمەنی (٢٠) ساڵی تەواوکردبێت و پێشتریش جۆری مۆڵەتی B بەدەست هێنابێت و ساڵێکیشی بەسەر تێپەڕ بوبێت.
 
مۆڵەتی جۆری (C1)
 
رێگەدەدات بەهەڵگرەکەی کە شۆفێری ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگر بکات کە کێشی بارکراوی لە نێوان (٣٥٠٠ بۆ ٧٥٠٠) کگم بێت و دەتوانێت عارەبانەیەک رابکێشێت بە بارکراوی کێشی لەنێوان (٧٥٠) زیاتر نەبێت و پێویستە تەمەنی ٢٠ ساڵ تەواوکردبێت پێشتر مۆڵەتی جۆری B بەدەستهێنابێت و ساڵێکیش بەسەر تێپەڕبوبێت.
 
مۆڵەتی جۆری (CE)
 
رێگەدەدات بە هەڵگرەکەی کە شۆفێری ئۆتۆمبیلی (قاطرە و مقطورە) بکات و دەبێت (مقطورە) کێشی (٧٥٠) کگم زیاتر بێت و داواکار تەمەنی (٢٠) ساڵ تەواوکردبێت، پێویستە شۆفێرەکە پێشتر مۆڵەتی C هەبوبێت و ساڵێکیش بەسەری تێپەڕبوبێت. 
هەڵگری ئەم جۆرە مۆڵەتە دەتوانێت شۆفێری ئۆتۆمبیلی مۆڵەتی جۆری (C1E,BE,T) بکات.
 
مۆڵەتی جۆری (C1E)
 
پێویستە داواکار تەمەنی (٢٠) ساڵ تەواوکردبێت شۆفێرەکەی پێشتر مۆڵەتی جۆری (C1) هەبوبێت، رێگەدەدات بەهەڵگرەکەی کە شۆفێری ئۆتۆمبیلی ئەم جۆرانەی خوارەوە بکات:
 
ٲ. ئەو ئۆتۆمبیلانەی کە شۆفێرەکەی مۆڵەتی جۆریBE  هەیە.
 
ب. ئەو ئۆتۆمبیلانەی کە مۆڵەتی جۆری B هەیە دەکرێت ئۆتۆمبیلەکە عارەبەنە یان نیمچە عارەبەنە رابکێشێت و کێشی بەبارکراوی لەنێوان (٣٥٠٠ بۆ ١٢٠٠) کگم بێت.
 
ج. ئەو ئۆتۆمبیلانەی مۆڵەتی جۆری C1  یان هەیە دەکرێت ئۆتۆمبیلەکە عارەبەنەیەک یان نیمچە عارەبەنە رابکێشێت و کێشی بەبارکراوی لەنێوان (٣٥٠٠بۆ١٢٠٠٠) کگم بێت بەو مەرجەی کێشی عارەبەنەکە لە کێشی ئۆتۆمبیلەکە زیاتر نەبێت.
 
مۆڵەتی جۆری (D)
 
رێگەدەدات بەهەڵگرەکەی کە شۆفێری ئۆتۆمبیلی گواستنەوە بەهەمو جۆرەکانیەوە بکات و دەکرێت ئۆتۆمبیلەکە عارەبەنەیەک رابکێشێت کە کێشی (٧٥٠) کگم زیاتر نەبێت، داواکار پێویستە تەمەنی (٢٠) ساڵ تەواوکردبێت و پێشتریش مۆڵەتی جۆری B بەدەست هێنابێت و ساڵێکیش بەسەری تێپەڕبوبێت.
 
مۆڵەتی جۆری (D1)
 
رێگەدەدات بەهەڵگرەکەی کە شۆفێری پاس بکات کە لە (١٦) سەرنشین لەگەڵ شۆفێرەکەی زیاتر نەبێت، عارەبانەیەک رابکێشت کە کێشی  (٧٥٠) کگم زیاتر نەبێت، پێویستە داواکار تەمەنی (٢٠) ساڵی تەواوکردبێت و پێشتریش مۆڵەتی جۆری B بەدەست هێنابێت و ساڵێکیش بەسەری تێپەڕبوبێت.
 
مۆڵەتی جۆری (DE)
 
رێگەدەدات هەڵگرەکەی شۆفێری گواستنەوە بکات و دەکرێت ئۆتۆمبیلەکە عارەبانەیەک رابکێشێت کە کێشی (٧٥٠) کگم زیاتر بێت و پێویستە داواکار تەمەنی (٢٠) ساڵی تەواوکردبێت و پێویستە پێشتر مۆڵەتی جۆری D هەبوبێت و ساڵێکیش بەسەری تێپەڕبوبێت. دەتوانێت  شۆفێری ئۆتۆمبیلی جۆری BE , D1E بکات و دەکرێت بەکاربێت بۆ شۆفێری ئۆتۆمبیلی جۆری C1E ئەگەر شۆفێری مۆڵەتی جۆری C1  هەبێت.
 
مۆڵەتی جۆری (D1E)
 
رێگەدەدات بە هەڵگرەکەی کە شۆفێری جۆری D1 بکات دەکرێت ئۆتۆمبیلەکە عارەبانەیەک رابکێشێت کە کێشی (٧٥٠) کگم زیاتر بێت ئەم جۆرە مۆڵەتە رێگە بە هەڵگرەەی دەدات کە شۆفێری ئۆتۆمبیلەکانی مۆڵەتی جۆرەکانی (D1 ,B,BE,C1E) بکات، داواکار پێویستە تەمەنی (٢٠) ساڵ تەواوکردبێت و پێشتریش مۆڵەتی جۆری D1 هەبوبێت وساڵێکیش بەسەری تێپەڕبوبێت.
 
مۆڵەتی جۆری (T)
 
رێگەدەدات بە هەڵگرەکەی شۆفێری ئۆتۆمبیلی کشتوکاڵ بکات و دەکرێت (قاطرە یان نیمچە قاطرە) یان عەرەبانەیەک رابکێشێت، هەروەها هەڵگری دەتوانێت شۆفێری ئۆتۆمبیلی بیناسازی بکات لەگەڵ راکێشانی ( مقطورە یان نیمچە مقطورە) داواکار دەبێت تەمەنی (١٨)  ساڵ تەواوکردبێت.
 
 
* مافناس و خاوەنی بڕوانامەی راهێنەری فێرکردنی شۆفێری
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,256,718     ژمارەی میوان 2288