دانیشتوانی ناوچەی داودە داوای چەکدارکردنیان دەکەن

2023/01/19 - 08:36 | 385 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
دوای رفاندنی ٢ شوانکاریان، دانیشتوانی ناوچەی داودە لە گەرمیان ئەمڕۆ راگەیەنراوێک بڵاودەکەنەوە و داوای چەکدارکردنیان دەکەن.
 
لە چەند رۆژی رابردودا چەکدارانی نەناسراو کە گومان دەکرێت داعش بن، ٢ شوانکارییان لە ناوچەی داودە لە ناحیەی زینانە لە قەزای کفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان رفاند، کە ئەم ناوچەیە لەنێوان قەزای کفری و خورماتویە و بۆشاییەکی ئەمنی لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی تێدایە.
 
لە راگەیەنراوێکیشدا دانیشتوانی ئەم ناوچەیە، ژمارەیەک داواکاری ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و وەزارەتەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە و ئیدارەی گەرمیان دەکەن، لەنێویاندا چەکدارکردنی هاوڵاتیانی ناوچەکە بۆ خۆپاراستن و پاڵپشتیکردن لە هێزەکانی پێشمەرگە.
 
هەروەک داواش دەکەن بە زوترین کات هەوڵ بدریت ئەو دو شوانکارەیان ئازاد بکرێن و هەوڵی ئازادکرنی ئەو ناوچانەش بدرێت کە لە ژێر دەستی (داعش) دایە.
 
هەروەک داواش دەکەن هێزەکانی پێشمەرگە پێشڕەوی بکەن و لە ناو گوندەکان دوربکەونەوە.
 
کردنەوەی رێگای (شوراو-دوزخورماتو)، یەکێکی ترە لە داواکانی دانیشتوانی ناوچەی داودە.
 
هۆشدارییش دەدەن لەوەی لە کاتی جێبەجێنەکردنی داواکاریەکانیان دا، رێگای دیکە دەگرنەبەر.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,701,637     ژمارەی میوان 3087