ده‌نگ نێت
ئه‌گه‌رچی به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان رایگه‌یاند له‌ماوه‌ى 72 كاتژمێردا 100 تۆن غاز له كێڵگه‌ى كۆرمۆره‌وه ده‌گاته گه‌رمیان بۆ چاره‌سه‌رى قه‌یرانى غاز، به‌ڵام تائێستا ئه‌و بڕه غازه نه‌گه‌شتوه و كێشه‌ى غازیش له شاره‌كه به‌رده‌وامه.
رۆژى 11ـى ئه‌م مانگه، به‌ڕێوبه‌رى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان به رادیۆی ده‌نگى
وت: له‌ماوه‌ى 72 كاتژمێر (3 رۆژدا) بڕى 100 تۆن غاز له كێڵگه‌ى كۆرمۆره‌وه ده‌گاته گه‌رمیان به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى غاز له ناوچه‌كه‌دا.
سالار مه‌حمود، لێپرسراوى هۆبه نه‌وتیه‌كان له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نه‌وت و كانزكانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: ئه‌و بڕه غازه به نوسراوى فه‌رمى داوامان له وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كان كردوه بۆمانى دابین بكات، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌گه‌شتوه و چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامى وه‌زاره‌تین.
وتیشى: له‌ئێستادا له كۆى 7 كارگه له سنوره‌كه ته‌نها 4 كارگه‌یان غاز ده‌هێنن ئه‌وانه‌ش رۆژ نا رۆژێكه، چونكه 3 كارگه‌مان ئۆتۆمبێله‌كانیان له رێكارى رێگه‌پێدانن.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئه‌و بڕه غازه‌ى كه ئێستا رۆژانه ده‌هێنرێته ناوچه‌كه چه‌نده؟ لێپرسراوى هۆبه نه‌وتیه‌كان له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان هێماى بۆ ئه‌وه‌كرد: له ئێستادا رۆژانه كه‌متر له 20 تۆن غاز ده‌هێنرێته ناوچه‌كه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر ئه‌و 3 كارگه‌یه‌مان رێگه‌پێدانه‌كانیان ته‌واو ببێت، ئه‌وا رێژه‌كه به‌رزده‌بێته‌وه بۆ 35 بۆ 40 تۆن.
پێشتریش به‌ڕێوبه‌رى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان به رادیۆی ده‌نگى وت: ناوچه‌كه رۆژانه پێویستی به نزیكه‌ى 45 تۆن غاز هه‌یه بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستیه‌كانیان.
له سه‌ره‌تاى
ئه‌مساڵه‌وه، قه‌یرانى غاز روی له گه‌رمیان كردوه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی نوێنه‌كردنه‌وه‌ى مۆڵه‌تى كارگه‌كانه‌وه كه وایكردوه بڕی غازی پێویست له كه‌ركوكه‌وه ره‌وانه‌ى كارگه‌كانى ئیداره‌ى گه‌رمیان نه‌كرێت.