ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
"حاڵه‌ته‌كانى توندوتیژى له‌ گه‌رمیان كه‌میكردوه‌"

2021/03/08 - 06:18 | 303 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت
 
له‌ماوه‌ى سێ مانگى سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵدا ١٠٦ حاڵه‌تى توندوتیژى خێزانى و ژنان له‌ گه‌رمیان تۆماركراوه‌.
 
ئه‌یوب حسێن، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی خێزان وژنان لەگەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: به‌ پێی ئامارەکانى توندونیژی له‌ دومانگی سەرەتای ئەمساڵدا ١٠٦ حاڵه‌تى توندوتیژى له‌ گه‌رمیان تۆماركراوه‌، كه‌ بەراورد بەساڵی پار کەمتره‌.
 
بەپێی وتەی وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی لەگەرمیان، ئامارەکانی توندوتیژی له‌ دو مانگى سه‌ره‌تاى ساڵى پێشو ١١٣ حاڵه‌ت بوه‌، به‌مه‌ش ئه‌مساڵ ٧ حاڵه‌ت كه‌متر تۆمار كراوه‌.
 
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,717,288     ژمارەی میوان 91