ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
بەڕێوەری بەنداوەکانی هەرێم له‌سه‌ر كه‌مبونه‌وه‌ى ئاوى روبارى سیروان رونكردنه‌وه‌ ده‌دات

2021/03/07 - 03:47 | 475 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت
 
لەبەرامبەر پڕۆژەکانی وڵاتی ئێران لەسه‌ر روباری سیروان و مەترسیەکانی لەدەستدانی ٪70 ئاوی روباره‌كه‌، بەڕێوبەری گشتی بەنداوەکانی هەرێم ده‌ڵێت: گەشبین نین بەهیچ هەوڵدانێکی وڵاتی عێراق له‌و باره‌وه‌.
 
ئەکرەم ئه‌حمه‌د، بەڕێوەری گشتی بەنداوەکانی هەرێم، بەڕادیۆیی دەنگی ڕاگەیاند: چەندین جار ئەنجومەنی وەزیرانمان ئاگادار کردۆتەوه‌ لەو بابەتە، بەڵام بەگشتی هیچ کاریگەریەک دروست نابێ، چونکە وڵاتی ئێران سەرجەم کارەکانى تەواو کردوە.
 
وتیشى: هیج گە شبین نین بەو رێکارانەی عێراق دەیگرێتە بەر.
 
بەڕێوەری گشتی بەنداوەکانی هەرێم، باسى له‌وه‌شكرد: ئەوەی گرنگە لەئێستادا تەواوکردنی هەردو بەنداوی باوەنور و بەردەسورە. 
 
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,717,887     ژمارەی میوان 642