22 گه‌ڕه‌ك له گه‌رمیان به زیاده‌ڕۆى دروستكراون
2021/03/04 - 07:50
|
624
جار بینراوە
ده‌نگ نێت
22 گه‌ڕه‌ك له سنورى قه‌زاو ناحیه‌كانى گه‌رمیان به زیاده‌ڕۆى "ته‌جاوز" ئه‌ژمار ده‌كرێن و تا ئێستاش گرفتى ئه‌و گه‌ڕه‌كانه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
به‌پێی راپۆرته‌كه زۆرترینى ژماره‌ى گه‌ڕه‌كى زیاده‌رۆ ده‌كه‌وێته قه‌زاى كه‌لار، كه 10 گه‌ڕه‌كى قه‌زاكه به زیاده‌رۆ دروستكراون، به دوایى ئه‌ویشدا ناحیه‌ى باوه‌نوره كه 7 گه‌ڕه‌ك و ساڵح ئاغا 3 گه‌ڕه‌ك و قه‌زاى كفریش 2 گه‌ڕه‌كى به زیاده‌ڕۆیی دروستكراوه.
یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان پرۆژه‌یه‌كى رادیۆى ده‌نگه به پاڵپشتى رێكخراوى(NED)ى ئه‌مریكى ئه‌نجامیده‌دات و به‌دوادچون بۆ گرفته‌كانى گه‌رمیان ده‌كات و له‌باره‌یانه‌وه راپۆرتێكى ورد و بنكۆڵكارى بڵاوده‌كاته‌وه.
|