ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
سزای زیندانیکردنی قایمقامی پێشوی خانەقین ھەڵوەشایەوە

2021/03/03 - 04:35 | 654 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
دادگای پێداچونەوەی ھەرێم سزای زیندانیکردنی محەمەد مەلا حەسەنی قایمقامی پێشوی خانەقینی ھەڵوەشاندەوە.
 
بەپێی وێنەیەک لە بڕیاری ژمارە ٢٨٢ی دادگای پێداچونەوەی 'تمیز' ھەرێمی کوردستان لە رێکەوتی ٢١/٢/٢٠٢١، بڕیاریداوە بە ھەڵوەشاندنەوەی سزای زیندانیکردنی قایمقامی پێشوی خانەقین.
 
محەمەد مەلا حەسەن، قایمقامی پێشوی خانەقین، تۆمەتبار کرابو بە زیانگەیاندن بە داھاتی گشتی بەتایبەت لە دۆسیەی گەراجێکی ناو قەزاکە، ھەربۆیە لەلایەن دادگای تاوانەکانی کەرکوک/ گەرمیانەوە بە ٢ ساڵ زیندانییکردن بەپێی مادەی ٢٣٥ لە یاسای سزادانی عێراقی سزا درابو.
 
پاش تانەدان لە بڕیاری سزادانەکە، دادگای پێداچونەوە بە قازانجی تۆمەتبار محەمەد مەلا حەسەن بڕیاری دەرکرد و باسی لەوەکردوە کە بەڵگەکان تێوەگلانی ئەو لە بەکارھێنان و بەھەدەردانی سامانی گشتی ناگەیەنن.
 
ئاماژەی بەوەشکردوە کە دەبێت دەستبەجێ ناوبراو ئازاد بکرێت.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,717,062     ژمارەی میوان 1664