ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
کاندیدی گۆڕان بۆ پۆستی پۆلیسی گەرمیان کۆچی دوایی کرد

2021/03/02 - 12:02 | 1163 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
بەرپرسێکی پێشوی گۆڕان یەکێتی تۆمەتبار دەکات بە دەستی دەستی پێکردن لە پێدانی پۆستی بەڕێوبەری پۆلیسی گەرمیان بە بزوتنەکەوەیان کە کاندیدی پۆستەکە شەوی رابردو کۆچی دوایی کرد.
 
عه‌دنان عوسمان، وتەبێژی پێشوی بزوتنەوەی گۆڕان، لە نوسینێک دا بۆ کۆچی دوایی (داود سەرکەلی) پێشمەرگەی دێرین و ھەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان، نوسیویەتی: لە رێکەوتنی پۆست دابەشکردنی نێوان گۆڕان و یەکێتی بڕیاردرابوو (داود سەرکەلی) بکرێت بە بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان (...) کەچی ساڵانێک، سەرباری تەواو بونی هەمو ئیجرائاتە ئسوڵی و کارگێڕیەکان، فەرمانی دەستبەکاربونی کاک داود بەردەوام دوائەخرا بەبێ بونی هیچ بیانویەکی قانونی".
 
ئەو بەرپرسە پێشوەی گۆڕان، رەخنە لە یەکێتی نیشتمانی دەگرێت کە ئەو پۆستەی بە گۆڕان و کاندیدەکەیان نەداوە، وەکخۆی دەڵێت: "ئیمزایەکی ئیجرائی مابوو کەچی نەیانکرد".
 
داود سەرکەلی، پێشمەرگەی دێرێنی یەکێتی نیشتمانی، شەوی رابردو لە کەلار کۆچی دوایی کرد. ئەو لە ساڵی ١٩٧٠ لەدایکبوە و لە کۆتایی ھەشتاکاندا بوە بە پێشمەرگە و لەدوای راپەڕینیش لە سلکی ئەمنی دا کاری کردوە کە دوا پۆستی بەڕێوبەری پۆلیسی نەوت و گازی گەرمیان بوە، لەگەڵ دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕان پەیوەندی بەو حزبەوە کردوە و لەسەر ئەوەش ماوەیەک لە پۆست و بەرپرسیارێتی دورخرایەوە.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,704,004     ژمارەی میوان 9