ده‌نگ نێت
بانكى كه‌لار ده‌گۆڕدرێت بۆ بانكى گه‌رمیان، به‌رێوبه‌رى بانكه‌كه‌ش ده‌ڵێت ته‌نها ناوه‌كه‌ى ده‌گۆڕدرێت و كاره‌كانى وه‌كو خۆى ده‌مَنێته‌وه.
به پێی زانیارییه‌كانى رادیۆى ده‌نگ بڕیاردراوه كه بانكى كه‌لار بگۆڕدرێت بۆ بانكى گه‌رمیان و فه‌رمانكه‌ش گه‌یشتوه‌ته گه‌رمیان، به‌رێوبه‌رى بانكى كه‌لاریش ئه‌و زانیارییانه پشت راستده‌كاته‌وه.
ئاریا ئه‌نوه‌ر به‌رێوبه‌رى بانكى كه‌لار به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: به‌و پێیه‌ى بانكه‌كه كارى گه‌رمیان ده‌كات ناوه‌كه‌ى گۆڕدراوه بۆ گه‌رمیان.
وتیشى: كارى بانكه‌كه وه‌ك خۆى ده‌مێنێته‌وه و ته‌نها ناوه‌كه‌ى گۆڕدراوه.