ده‌نگ نێت
به‌تۆمه‌تى ناوزڕاندنیان له‌كاتى دادگاییكردنى دا، ئاسایشی هه‌ولێر سكاڵاى له‌سه‌ر رۆژنامه‌نوس: شێروان شێروانى تۆمار كرد و ئه‌مڕۆ له زیندانه‌وه برایه به‌رده‌م دادوه‌ر بۆ وه‌رگرتنى وته‌ى.
پارێزه‌رى رۆژنامه‌نوس: شێروان شێروانى، له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى دا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه رایگه‌یاند: بریگرته‌كه‌ى له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه سكاڵاى له‌سه‌ر تۆماركراوه به‌تۆمه‌تى ناوزڕاندن "تشهیر" له‌كاتى به‌ڕێوه‌چونى پرۆسه‌ى دادگاییكردنى دا له (16)ى ئه‌م مانگه له دادگاى هه‌ولێر.
وتیشی: ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى وته‌ى، شێروان شێروانى له زیندانه‌وه هێنراوه‌ته به‌رده‌م دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ى هه‌ولێر.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه ئه‌گه‌رچی دۆسیه‌كه لای پۆلیسه، به‌ڵام هێزه‌كانى ئاسایش كه سكاڵاكارن، رێگه‌یان نه‌داوه به ئاماده‌بونى ئه‌و له‌كاتى وه‌رگرتنى وته له شێروان شێروانى، هه‌رچه‌نده به‌پێی یاسا تۆمه‌تبار بۆی هه‌یه له‌كاتى وته وه‌رگرتنى دا پارێزه‌رى له‌گه‌ڵ بێت.
هاوكات پارێزه‌رێكى دیكه‌ى شێروان شێروانى، ئه‌وه‌ى خسته‌ڕو كه شێروان وره‌ى به‌رزه و داواى به‌رده‌وامى له پشتگیرییی كردنیان ده‌كات.
شێروان شێروانى پاش ده‌ستگیركردنى له رێكه‌وتى 7ى تشیرینی یه‌كه‌مى 2020 و هێشتنه‌وه‌ى له زیندان، له رێكه‌وتى به‌روارى (16/2/2021) له‌گه‌ڵ چوار چالاكوانى دیكه‌ى بادینان، له لایه‌ن دادگاى دوى هه‌ولێر، به تۆمه‌تى زیانگه‌یاندن به ئاسایشی هه‌رێم و به پشت به‌ستن به ماددەى 156 لە یاساى سزادانى عێراقى، ژمارە (21)، هه‌ر یه‌كه و به 6 ساڵ زیندانییكردن سزا دران، ئه‌م حوكمه‌ش ناڕه‌زایه‌تیه‌كى زۆری له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ و جیهانیش لێكه‌وته‌وه.